Firdevs Yüksel
04 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٤٠ دۆلار و ٦٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته، ٣٨ دۆلار و ٧٧ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٣٩ دۆلار و ٧١ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٣٦وە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٢،٢٤ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه دیت و به ٤٠ دۆلار و ٦٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به ٣٨ دۆلار و ٥٠ سه‌نت فرۆشرا.
بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرانسەری جیهاندا و بەتایبەتی لە ئەورووپادا کە دەستکراوە بە گرتنەبەری رێوشوێنەکان، بووه‌ته هۆی به‌رزنه‌بوونه‌وه‌ی نرخی نەوت، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامی لاواز مانەوەی خواستی بازاڕ لەسەر نەوت کاریگەری لەسەر نرخەکەی هەیە.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٠ دۆلار و ٥٩ سه‌نت بۆ ٤٠ دۆلار و ٦٢ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٠ دۆلار و ٥٦ سه‌نت بۆ ٤٠ دۆلار و ٥٣ سه‌نت بمێنێته‌وه.