Mustafa Melih Ahıshalı
17 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2026
ئێران ڕایگەیاندووە کە، دەستیان بەسەر کەشتییەکەی نەوتهەڵگری ئیماراتی لە کاتی تێپەڕبوون بە گەرووی هورمز داگرتووە.
ئاژانسی هەواڵی فارس'ی ئێران بڵاوی کردەوە کە بە پێی داتاکانی دەریاوانی، کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئیماراتی لە کاتی تێپەڕبوون بە گەرووی هورمز'دا دەستی بەسەر داگیراوە.
بە پێی ئەم هەواڵە، ڕێکارەکانی ئێران بەسەر گەروووی هورمز، پێویست دەکات کە نەوتهەڵگرەکان بۆ تێپەڕبوون، پابەندی ئەو ڕێکارانە بن و کەڵکوەرگرتن لە گەرووەکە پێویستی بە ڕەزامەنی ئێران و پێدانی باجی تایبەت هەیە.
لە هەواڵەکە ئاماژە بەوەش کراوە کە نەوتهەڵگرەکە، لە نزیک دوورگەی کیش دەستی بەسەر داگیراوە.