Nuran Erkul Kaya
02 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2026
لەندەن - AA
دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و ڕاوەستانی چالاکی بارهەڵگرە نەوتییەکان لە گەرووی هۆرموز کە بەشێکی زۆر لە پێویستی وزەی جیهانی دابین دەکەن، نرخی گاز لە ئەورووپا هەتا ئاستی لەسەدا ٤٨ زیاد بووە.
لە ناوەندی بازرگانی گازی هۆڵەندا ناسراو بە TTF کە یەکێکە لە بەناوبانگترین بازارەکانی ئەورووپا، نرخی هەر مێگاوات کاتژمێرێک غاز لە ڕێککەوتننامەکانی بۆ مانگی نیسان تا کاتژمێر ١٦:٠١ خوولەک، گەیشتە ٤٧ یۆرۆ و دوو سەنت.
نرخەکان بەر لە هێرشەکانی لە ٢٧ی شوبات، گەیشتبووە ٣١.٩٥ یۆرۆ بۆ هەر مێگاوات کاتژمێرێک.

بەو پێیە نرخەکان بەراورد بە نرخەکانی پێشوو ٤٨ لەسەدا زیاد بوون.
دوای هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران بۆ سەر دامەزراوەی وزەی قەتەر (Qatar Energy)، دامەزراوەکە ڕایگەیاند کە بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی (LNG) ڕاگرتووە. ئەو دۆخە نیگەرانییەکانی لەبارەی پێویستی بە گازی (LNG)ی لەسەر ئاستی جیهانی زیاد کردووە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی.
گەرووی هۆرموز لە کەنداوی بەسڕە هەڵکەوتووە و ڕێڕەوسێکی ئاوییە کە بەرهەمە نەوتییەکان و گازی شل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە ڕێگەی دەریای عومانەوە بۆ بازارەکانی جیهانی دەگوازێتەوە.
نزیک بە لەسەدا ٢٠ی پێویستییەکانی گازی (LNG) لە ڕێگەی ئەم ڕێرەوە بۆ بازارەکانی جیهان دەگوازرێتەوە و تەواوی بەرهەمی (LNG)ی قەتەریش لەم ڕێگەیەوە هەناردە دەکرێت.