Sarmand Hameed
20 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2023
ئیستانبوڵ-AA
داتاکانی دەستپێشخەری هاوبەش بۆ داتاکانی نەوت "جودی"، ئەوە دەردەخات کە هەناردەی نەوتی خاوی سعوودیە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢دا بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی پێنج مانگدا بە رێژەی لەسەدا ٦،٤ دابەزیوە، واتا ٤٩٣ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمیکردووە.
هەناردەی نەوتی سعوودیە لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، ٧،٢٨ ملیۆن بەرمیل بووە لە رۆژێکدا، لە کاتێکدا لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا ٧،٧٧ ملیۆن بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.
سعوودیە گەورەترین سەرچاوەی نەوتی خاوە لەسەر ئاستی جیهان و لە دوای ئەمریکا، دووەم وڵاتە لەسەر ئاستی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتدا.
بەرهەمهێنانی نەوتی سعوودیە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢دا، ٤،٤ لەسەدا کەمی کردووە و گەیشتووەتە ١٠،٤٧ ملیۆن بەرمیل رۆژێکدا لە کاتێکدا ئەم بڕە لە تشرینی یەکەمی هەمان ساڵدا ١٠،٩٦ ملیۆن.
"جودی" رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە و لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی رابردوو بە بڕیاری وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لەسەر ئاستی جیهان پێکهێندرا و ئامانجی کۆکردنەوەی ژمارە و داتای پەیوەندار بە بەرهەمهێننانی نەوتە.
پێشتر وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک پڵەس رێکەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ و سعوودیە پابەندی خۆی بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت راگەیاند.