Muhammed Said Tanıl
20 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2023
ئیستانبوڵ – AA
تێکڕای یەدەگەکانی دراوی بانکی ناوەندیی تورکیا بە بەراورد لەگەڵ هەفتەی١٣ی کانوونی دووەمدا، یەک ملیار و ٨٦٢ ملیۆن دۆلار زیادیکردووە و بەرزبووەتەوە بۆ ١٢٧ ملیار و ٢٧٢ ملیۆن دۆلار.
بانکی ناوەندیی تورکیا ئاماری هەفتانەی پەیوەندیدار بە یەدەگەکانی دراوی بڵاو کردەوە.
بەو پێیە لە ١٣ی کانوونی دووەمەوە، کۆی یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا ٤٧٧ ملیۆن دۆلار کەمی کردووە و دابەزیوە بۆ ٧٩ ملیار و ١٨٣ ملیۆن دۆلار. کۆی گشتی یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا لە شەشی کانوونی دووەم، ٧٩ ملیار و ٦٦٠ ملیۆن دۆلار بوو.
لە هەمان قۆناغدا، یەدەگی زێڕ یەک ملیار و ٣٣٩ ملیۆن دۆلار زیادی کردووە و لە ٤٦ ملیار و ٧٥٠ ملیۆن دۆلارەوە بەرز بووەتەوە بۆ ٤٨ ملیار و ٨٩ ملیۆن دۆلار.
بەم جۆرە تێکڕای یەدەگەکانی دراوی بانکی ناوەندیی تورکیا بە بەراورد لەگەڵ هەفتەی پێشوو لە هەفتەی ١٣ی کانوونی یەکەمدا، ٨٦٢ ملیۆن دۆلار زیادی کردووە و لە ١٢٦ ملیار و ٤١٠ ملیۆن دۆلارەوە بەرزبووەتەوە بۆ ١٢٧ ملیار و ٢٧٢ ملیۆن دۆلار.