Fecri Barlık,Mehmet Niyazi Deniz
13 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2021
سێرت – AA
كوتاڵی شاڵ "چۆغه، بزوو و مه‌ره‌زه" كه له دروستكردنی ئه‌و جلوبه‌رگانه‌دا به‌كار هاتووه كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و خاتوو ئه‌مینه‌ی هاوسه‌ری بۆ شارۆچكه‌ی ئه‌روه سەربە پارێزگای سێرت ئه‌نجامیان دا، پێویستی به پشتیوانییه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بڕاندێكی جیهانی.
كوتاڵی شاڵ كه جلوبه‌رگی سهركۆمار ئه‌ردۆغان له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سێرت له چواری ئه‌م مانگه‌دا له‌و كوتاڵه دروست كرابوو له میانی به‌رنامه‌ی چالاكییه‌كانی "دیالۆگی دیموكراسیی"، هاته به‌رباس.
كاتێك له خاتوو ئه‌مینه ئه‌ردۆغان پرسیار کرا كه ئه‌و كوتاڵه تایبه‌ته چییه جلوبه‌رگه‌كه‌ی لێ دروست كراوه له وه‌ڵامدا گوتی: "ئه‌و چاكهتهم نه‌بینی كه سه‌رۆك له‌به‌ری كردبوو. دوای ئه‌وه‌ی هاتینه سێرت هه‌ستم كرد، هه‌مان كوتاڵ و هه‌مان ره‌نگمان پۆشیووه. داواكارم هانی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌م جۆره كوتاڵه بده‌ین و به‌ڕێز سه‌رۆك (ئه‌ردۆغان) بۆ داهاتووش له‌به‌ری بكات. به‌ڵێ ئه‌و جلوبهرگانهمان له كوتاڵی شاڵ دروست كراون. هیوادارم بووبێته نموونه‌یه‌ك بۆ دیزاینه‌رانی جلوبه‌رگ"، ئه‌م لێدوانانه‌ی خاتوو ئه‌مینه دڵخۆشی به‌رهه‌مهێنه‌رانی كوتاڵی شاڵی له سێرت به‌دوای خۆیدا هێنا.
به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره كوتاڵه كه له رابردوودا بووبووه كاری سه‌دان كه‌س له هه‌ردوو پارێزگای سێرت و شرنه‌خ، له‌ئێستادا خه‌ریكه له‌بیر ده‌چێته‌وه.
ئه‌م جۆره كوتاڵه له مووی بزن دروست ده‌كرێت و به بۆیه‌ی ره‌گ ره‌نگ ده‌كرێت و له‌ئێستادا له گرتووخانه‌ی پێشووی ئه‌روه كارگه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره كوتاڵه كراوه‌ته‌وه.
كوتاڵی شاڵ كه له مووی بزن دروست ده‌كرێت، به ١٠ قۆناغی جیاوازدا تێده‌په‌ڕێت و به ماندووبوونێكی زۆر به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و چه‌ندین جۆر جلوبه‌رگی وه‌ك پانتۆڵ، هێله‌گ، ته‌نووره، چاكه‌ت و جلوبه‌رگی كوردی لێ دروست ده‌كرێت.
ئه‌م كوتاڵه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هاویندا فێنكه و له زستاندا سارده، چوار وه‌رزی ساڵ خواستی له‌سه‌ره و به پێویست ده‌زاندرێت مافی خۆی پێ بدرێت و ببێته بڕاندێكی جیهانی.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری په‌روه‌رده‌ی میللی ئه‌روه، سه‌یفه‌ددین چه‌لیك به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "ئه‌م جۆره كوتاڵه وه‌ك میراتێكی كولتووری پێویسته بره‌وی پێ بدرێت. پێشتر ئه‌م جۆره كوتاڵه له ماڵه‌كاندا به‌رهه‌م ده‌هێندرا. له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌رهه‌مهێنان ئێجگار كه‌می كرده‌وه و له دوای ٢٠٠٠یشه‌وه به جۆرێكی لێ هات وه‌ك بڵێی هه‌ر له‌بیر كرا. لێدوانه‌كانی خاتوونی به‌ڕێز ئه‌مینه ئه‌ردۆغان له ستایشكردنی ئه‌م جۆره كوتاڵهدا بووه‌ته مایەی دڵخۆشكردنی ئێمه. ئه‌وه‌ی له توانای ئێمه‌دا بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و كردنه بڕاندی ئه‌م كوتاڵه، ئاماده‌ین و له‌و پێناوه‌دا ده‌توانین پڕۆژه‌ی نوێ ئاماده بكه‌ین".
وه‌ستا كه‌ره‌م ئهردهمجی كه ماوه‌ی پێنج ساڵه له‌و كارگه‌یه‌دا كار ده‌كات، ئاماژه به‌وه ده‌دات ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی له كوتاڵی شاڵ دروست ده‌كرێن زیاتر بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری و جه‌ژن و رۆژه تایبه‌تییه‌كان له‌به‌ر ده‌كرێن.
کەرەم ئهردهمجی به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به ماندوبوونێكی ئێجگار زۆر ئه‌و كوتاڵه به‌رهه‌م ده‌هێنن، گوتی: "ئه‌م كوتاڵه ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌تواندرێت به‌كار بهێندرێت، چونكه به‌ته‌واوی سروشتییه ٣٠-٤٠ ساڵ خۆی ده‌گرێت. سهركۆمار ئه‌ردۆغان و خاتوو ئه‌مینه‌ی هاوسه‌ری كه هاتنه سێرت باسی ئه‌و كوتاڵهیان كرد. خۆی ئه‌وه‌ی پۆشیبووشیان له كوتاڵی شاڵ دروست كرابوو. ئه‌وه ئێمه‌ی زۆر دڵخۆش كرد. ده‌مانه‌وێت ئه‌م كوتاڵه ببێته بڕاندێكی جیهانی و دیزاینه‌رانی جلوبه‌رگ سوودی لێ ببینن".