Muhammed Gencebay Gür
14 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە ئاکامی کەوتنەوەی ئاگر لە شوققەیەکی نهۆمی زەمینی ئەپارتمانێک لە ناوچەی ئەسەنیورت سەربە پارێزگای ئیستانبوڵ، چوار منداڵ گیانیان لەدەست دا.
ئاماژە بەوە کرا کە لە شوققەکەدا، خێزانێکی هەڵگری رەگەزنامەی سووریا ژیاون و ئاگرەکەش بەهۆی زۆبای کارەباییەوە کەوتووەتەوە.
دوا بە دوای رووداوەکە، تیمەکانی پۆلیس و تەندروستیی، هەروەها ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
پۆلیس رێوشوێنی لە شەقامەکە گرتەبەر و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش لە ماوەیەکی کورتدا، ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.
هاوکات تیمەکان ژنێک و منداڵێکیان لە میانی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا، رزگار کرد و گواستنیانەوە بۆ نەخۆشخانە.
لە رووداوەکەدا، چوار منداڵ گیانیان لەدەست دا.
دوای کوژاندنەوەی ئاگرەکە، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد.
