Ali Makram Ghareeb
04 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2020
کەرکووک - AA
ھێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر ھێڵی بۆری گازی سرووشتی لە شاری کەرکووک.
بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک، عەلی کەمال لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش ھێرشی کردووەتە سەر بۆری گازی سرووشتی لە کێڵگەی نەوتی خەبازە باشووری شاری کەرکووک .
عەلی کەمال ئاشکرای کرد کە تیرۆریستانی داعش لە دوورە بۆمبیان بە بۆرییەکەدا تەقاندووەتەوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک راشیگەیاند کە دوای تەقینەوەکە ئاگر کەوتووەتەوە و ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کراون.