Muhammed Boztepe
05 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگەیاند كه له‌چوارچێوەی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی به‌هاردا، له‌میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٨٤ سه‌ربازی رژێم له چالاكی خراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه به درێژایی شه‌وی رابردوو ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له رێگه‌ی وشکانیی و ئاسمانییه‌وه به‌سه‌ركه‌وتوویی درێژه‌ی هه‌بوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه؛ ''له‌میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له‌چوارچێوەی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی به‌هاردا، چوار تانك، پێنج تۆپهاوێژ، سێ دژه تانك، هه‌شت ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی، دوو ئۆتۆمبێلی دۆشكهههڵگر و دوو زرێپۆش تێكشكێنراون و ١٨٤ سه‌ربازی رژێم له چالاكی خراون''.