Ömer Olcay
26 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له چالاكی خستنی سێ تیرۆریستی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه-ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماندۆوه له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی، راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماری وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه هێزه‌كانی كۆماندۆ به‌رده‌وامن له گرتنه‌به‌ری هه‌موو جۆره رێوشوێنێك بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئارامی و ئاسایش له ناوچه‌ی كانی ئاشتی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ''كۆماندۆكانمان كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌موو جۆره رێوشوێنێكیان گرتووه‌ته‌به‌ر، رێگریان له هه‌وڵی هێرشێكی دیكه كرد و سێ تیرۆریستی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه-یان له چالاكی خست''.