Hamdi Çelikbaş
06 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد پاش هێرشه‌كه‌ی دوێنێی هێزه‌كانی رژێم له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی به‌هار كه گیانله‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكی لێكهوتهوه، ٢١ سه‌ربازی رژێم له‌چالاكی خران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ٥ی ئاداردا دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه كاتژمێر ١٦:٠٠ به درۆن (فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی چه‌كدار) رژێیان بۆردومان كردووه و، دوو تۆپهاوێژ و دوو راجیمه تێكشكێنراون و، ٢١ سه‌ربازی رژێمیش له‌چالاكی خراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه؛ ''خوێنی شه‌هیده‌كانمان به‌فیڕۆ نه‌چوو''.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی پێش ئه‌و رێككه‌وتنه كرا كه له‌نێوان رووسیا و توركیا له‌باره‌ی ئیدلب هاته‌ئاراوه باس له‌وه كراوه كه له لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر سوپای توركیا له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی به‌هار.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه دوای ئه‌و هێرشه وه‌ڵامی پێویست دراونه‌ته‌وه و به‌چڕی ئامانجه‌كانی رژێم بۆردومانكراون و خاپووركراون.