Ömer Koparan,Adham Kako,123
13 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2019
جه‌رابلوس – AA
له ئاكامی هێرشی رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له قه‌زای جه‌رابلوس كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕات له‌لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد له تیرۆریستانی داعش پاككراوه‌ته‌وه دوو هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا.
تیرۆریستان له قه‌زای منبج-ی رۆژئاوای رووباری فوراته‌وه به ئاراسته‌كردنی مووشه‌كی دژه‌تانكی جۆری TOW هێرشیان كرده سه‌ر باشووری جه‌رابلوس.
مووشه‌كه‌كه به‌ر ئۆتۆمبێلێك كه‌وت كه به رێگای گاندورا-منبجدا ده‌ڕۆیشت و له ئاكامدا دوو ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه كه یه‌كێكیان ژن بوو، گیانیان له‌ده‌ستدا و دووی دیكه‌یش بریندار بوون كه یه‌كێكیان منداڵی ساوایه.
سه‌ربازانی سوپای نیشتمانی سووریا كه دوای هێرشه‌كه ته‌قینه‌وه‌كه‌یان بینی هه‌رزوو به خێرایی گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌ربهێنن كه له ناو ئۆتۆمبێلهكهدان.
له نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵان هەبوو.
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه به پشتیوانی ئه‌مریكا، ناوچه‌كانی باكووری سووریای ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه زوو زوو ناوچه سڤیلنشینهكان ده‌كاته ئامانج.