Mazın Asad
27 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی به‌ستنی هێمای یه‌په‌گه له لایه‌ن سه‌ربازانی ئه‌مریكی رایگه‌یاند: "وڵاتێكی كاریگه‌ر له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كه هاوكات هاوپه‌یمانمانه، به‌ستنی هێمای رێكخراوێكی تیرۆریستی له لایه‌ن سهربازهكانییەوە مایه‌ی قبووڵكردن نییه".
چاوش‌ئۆغڵو له كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی نیمچهپێشکهوتوو، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز كرد و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌ستنی هێمای یه‌په‌گه له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئه‌مریكی مایه‌ی قبووڵكردنی نییه و زیاتر گوتیشی: "به‌ڕێز ئۆباما و كیری به ته‌له‌فۆن به به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان ده‌ڵێن یه‌په‌گه و یه‌په‌ده جێی متمانه نین و پشتگیری خۆیان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بۆ توركیا راده‌گه‌یه‌نین. دواتر له دوا ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌دا هێمای رێكخراوێكی تیرۆریستی به‌كار ده‌هێنن. بۆچی، گوایه بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆیان. ئینجا پێشنیارێكمان هه‌یه كه ئه‌گه‌ر بۆ سووریا و ناوچه‌كانی دیكه بچن با هێمای داعش، نوسره و قاعیده ببه‌ستن و كاتێك بۆ ئه‌فریقا ده‌چن هێمای بۆكۆ حه‌رام ببه‌ستن. وه‌ڵاممان بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن به هه‌مان شێوه ناڕوانینه یه‌په‌گه و رێكخراوانی تیرۆریستی ئه‌مه ستانداردێكی دوو جه‌مسه‌ری و دووڕووییه".
چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختیشی كرده‌وه كه جیاوازیكردن له نێوان رێكخراوانی تیرۆریستی مایه‌ی قبووڵكردن نییه و گوتیشی: "ئێمه دژی گشت رێكخراوەکانی تیرۆریستین".
جێگه‌ی باسه له ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی ئه‌مریكا له سووریادا دژ بە داعش دیمه‌نی به‌كارهێنانی هێمای یه‌په‌گه له لایه‌ن سه‌ربازانی ئه‌مریكا بینراوبوو و له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "له رابردووش‌دا هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی تایبه‌ت، هێما و ئاماژه‌ی دیاریكردنی ناسنامه‌ی هه‌ندێك له هاوپه‌یمانه‌كانیان به‌ستووه". هاوكات گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، پیته‌ر كۆك ره‌تی كرده‌وه لێدوان له‌باره‌ی ئه‌و دیمه‌نانه بدات كه تێدا سه‌ربازانی ئه‌مریكی هێمای یه‌په‌گه به جلوبه‌رگی سهربازهكانیانهوهیه.