Halil İbrahim Sincar,Mehmet Arif Altunkaynak
15 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2019
ماردین - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له شارۆچكه‌ی نسێبین له ماردین، سه‌رۆك شاره‌وانی نسێبین كه سه‌ربه هه‌ده‌په‌یه له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ده‌ستگیركران.
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تیرۆر كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ماردین به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ سێ كه‌س ده‌ركرا.
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه له لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شارۆچكه‌كه‌وه ئه‌نجامدرا، سه‌رۆك شاره‌وانی نسێبین، سه‌میره نێرگز و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی نسێبین، مه‌همه‌ت ئه‌مین ئاڵكان و فه‌رهات كوت ده‌ستگیركران.
كاره‌كانی ئاسایش له‌باره‌ی گومانلێكراوه ده‌ستگیركراوه‌كان درێژه‌ی هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، تیمه‌كانی پۆلیس له شاره‌وانی نسێبین پشكنینیان ئه‌نجامدا.