Halil İbrahim Sincar,Muhammed Furkan Güneş
15 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2019
ماردین - AA
له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌ی تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه به هاوه‌ن له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستیان له سووریاوه كردیانه سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له شارۆچكه‌ی كزڵته‌په له ماردین، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س برینداربوون.
ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كه بۆ له‌ناوبردنی كۆریدۆری تیرۆر كه هه‌وڵده‌درێت له باشووری سنووری توركیا دروست بكرێت و بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتیی له ناوچه‌كه له لایه‌ن سوپای توركیاوه ده‌ستیپێكردووه، درێژه‌ی هه‌یه.
چه‌كدارانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به هاوه‌ن له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستیان له سووریاوه هێرشیان كرده ناوچه‌ی تاشڵجای گونده‌واری شارۆچكه‌ی كزڵته‌په.
له‌و هێرشه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س برینداربوون.
برینداران له لایه‌ن تیمه‌كانی خزمه‌تگوزاری به‌په‌له‌وه گواسترانه‌وه نه‌خۆشخانه‌كانی ماردین.