Yıldız Nevin Gündoğmuş
19 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2019
قەیسەری - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئەمریکا گوتی: "بوو ئهوا دهبێت، ئهگهر نهبێت، ئهو خولهكهی كه ١٢٠ كاتژمێرهكه تهواودهبێت، لهو شوێنهی كه تیایدا وەستاین، لەوێوە بهردهوام دهبین و درێژه به پانكردنهوهی سهری تیرۆریستان دهدهین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەڵە پڕۆژەیەک لە گۆڕەپانی کۆماری شاری قەیسەری گوتارێکی بۆ کۆبوونەوەیەکی جەماوەری پێشکەش کرد و خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی بۆ ئەو شارە خستەڕوو.
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان کرد و گوتی: ''چ شێتێک زنجیرمان لێدەدات؟ دەپرسم، ئایا رێکخراوە تیرۆریستییەکان زنجیرمان لێ دەدەن، ئایا ئەوانەی لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا خۆیان مەڵاسداوە زنجیرمان لێدەدەن، ئەوانەی خوێنی سەدان ھەزار کەسی بێتاوانیان بە دەستەوەیە زنجیرمان لێ دەدەن؟''.
ئەردۆغان باسی پڕوپاگەندەی ناشرینی چەند لایەنێکی لە بەرامبەر تورکیادا کرد و لەمبارەیەوە گوتی: "بە داخەوە لە ماوەی نۆ رۆژدا ھەرچی ناشرینی ھەیە لە بەرامبەر وڵاتەکەمان نیشاندرا. دەمامکی دەموچاوەکان ھەڵگیران و بینیمان کە کێ چی کەسێکە".
ئەردۆغان ھەر لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکاد باسی لە پێدانی ١٢٠ کاتژمێر کرد و گوتی: "بوو ئهوا دهبێت، ئهگهر نهبێت، ئهو خولهكهی كه ١٢٠ كاتژمێرهكه تهواودهبێت، لهو شوێنهی كه تیایدا وەستاین، لەوێوە بهردهوام دهبین و درێژه به پانكردنهوهی سهری تیرۆریستان دهدهین".
ئەردۆغان راشیگەیاند: ''تورکیا ھەر لە سەرەتاوە بچووکترین لادانی نەکردووە لەو مەرجانەی دایناوە''.
ئەردۆغان ھەر لە باسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گوتی: "لە کەشێکی لەوشێوەیەدا چاوەڕوانییمان ئەوەیە ھەرکەسێک کە خاوەنی ھەڵوێستی سەرڕاستانەیە لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پشتیوانییمان بکات".
ئەردۆغان گوتیشی: ''پشتیوان بەخوا ئەم ئاڵایە دانانەوێت، پشتیوان بەخوا ئەم بانگە بێدەنگ نابێت، ئەم دەوڵەتە ھەمیشە پایەدار دەبێت و ئەم گەلەش ھەمیشە با ئازادی دەژی''.
ئەردۆغان ھەر لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: "ئەمانە گەلی تورک ناناسن، بەڵام لە داھاتوودا دەیناسن. یان بەڕێزەوە دەیناسن یان کە پەندەکانیان وەرگرت دەیناسن".
ئەردۆغان لەبارەی بەجێگەیاندنی ئەو بەڵێنانەی کە بە تورکیا دراوە لە چوارچێوەی رێککەوتنەکە گوتی: "ئەگەر ئەو بەڵێنانەی کە بە وڵاتەکەمان دراوە جێبەجێ نەکرێ ئەوا ھەروەکو پێشتریش چاوەڕێ ناکەین و لەگەڵ کۆتاییھاتنی کاتە دیارییکراوەکە، درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکە دەدەین".
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان باسی لە ھەبوونی ھێزەکانی رژێمی ئەسەد لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان کرد و گوتی: ''لە بەشێکی ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکەماندا ھێزەکانی رژێمی لێیە کە رووسیا پارێزگارییان لێ دەکات. لەگەڵ پوتین-دا بابەتەکە تاوتوێدەکەم. پێویستە چارەسەرێکی بۆ بدۆزینەوە''.
ئەردۆغان ھەر لەمبارەیەوە گوتیشی: "(ھێزەکانی رژێم لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆن) ھەمان دۆخ بۆ ئەوێش راستە؛ ببێت ئەوا دەبێت و ئەگەر نەبوو ئەوا بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی پلانەکانمان".