Abdullah Shukur
21 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2016
سبەی یەکشەممە، دووەمین کۆنگرەی بەرفراوانی نائاسایی ئاک پارتی لە ھۆڵی وەرزشی ئارێنا بەرێوەدەچێت.
ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆکی گشتی ئاک پارتی لە دوای بانگھێشتی سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو بۆ ئەنجامدانی گۆنگرەکە کۆتایی ھاتووە.
بانگھێشتنامەی کۆنگرەکە بێجگە لەباڵیۆزخانەکانی میسر، ئیسرائیل، بەنگلادیش، رووسیا بۆ گشت باڵیۆزخانەکانی وڵاتانی جیهان لە تورکیا نێردراوە. ھەروەھا بانگھێشتی زۆربەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و گشت پارتە سیاسیەکان بێجگە لە ھەدەپە کراوە.
سەرکۆماری پێشووی تورکیا عەبدوڵلا گول و سەرۆکی لقەکانی ئاک پارتی لە پارێزگاکانی تورکیا، پەرلەمانتارانی خولی ٢٢،٢٣،٢٤،٢٥ و سەرۆک شارەوانییەکان بانگھێشتی کۆنگرەکە کراون. هەروەها چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی ٥٠ ھەزار ئەندامی ئاک پارتی بەشداری لە کۆنگرەکەدا بکەن.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو وتارێک پێشکەش دەکات و دواتر بینەلی یڵدرم. ھەروەھا لە کۆنگرەکەدا ھەزار و ٤٧٠ نوێنەر مافی دەنگدانیان هەیە.
واچاوەڕان دەکرێت ھەڵبژاردنەکە بە دوو قۆناغ ئەنجام بدرێت و سەعات ٤ی ئێوارە کۆتایی پێ بێت.
لە دوای راوێژکارییەکی زۆری ناو ئاک پارتی، وەزیری گواستنەوە، گەیاندن و دەریاوانی بینەلی یڵدرم وەک پاڵێوڕاوی سەرۆکی گشتی ئەو پارتە دیار کرا.