Hemn Baban
24 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2018
لەندەن - AA
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی به‌ریتانی هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه ترشهمهنهییهكان وه‌كو چا به‌تامی میوه و ئاوی تامدار و خواردنه‌وه خۆشكراوه‌كان و مه‌ی، هۆكارن بۆ داخورانی ددانه‌كان.
ئاژانسی هه‌واڵی "بی بی سی" به‌ریتانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاوی كرده‌وه كه توێژه‌ران له زانكۆی" كینجز كۆلیدج له‌نده‌ن" رایانگەیاندووە کە خواردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنهوانانه له‌نێوان ژه‌مه‌كان و هێشتنه‌وه‌یان له‌نێو ده‌مدا پێش قوتدانییان، مه‌ترسییه‌كانی داخورانی ددان زیاتر ده‌كات.
توێژه‌ران ئه‌وه‌شیان سه‌لماندووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی خواردنه‌وه‌كانی وه‌كو ئاوێک كه پارچه لیمۆیه‌كی تێكراوه یان چای گه‌رم به تامی میوه دووجار له رۆژێكدا ١١ جار مه‌ترسیی داخورانی تیژ یان مام ناوه‌ندییان له‌سه‌ره به به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه.
داخورانی ددان بریتییه له له‌ده‌ستدانی قۆناغ به‌قۆناغی ئه‌و مادده ره‌قه‌ی لهنێویهتی، به‌هۆی ئه‌و كرده كیمیاییانه كه چالاكی بهكتیرییان تێدا نییه.
هه‌روه‌ها هۆكاری دیكه هه‌ن كه مه‌ترسییه‌كانی داخورانی ددان زیاتر ده‌كه‌ن له‌نێویاندا سیسته‌می خۆراكی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی شێوازی ژیان و ژینگه و هه‌ندێك ده‌رمانی پزیشکی.
لە توێژینه‌وه‌كه‌دا پشکنین لە سیسته‌مه خۆراكییه‌كانی 300 كه‌س ئەنجام دراوە له‌وانه‌ی كه به‌ده‌ست داخورانی زۆری ددانه‌وه ناڵاندوویانه و گه‌یشتوون به‌و راستییه كه كێشه‌كه له‌گه‌ڵ زیادبوونی خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه ترشه‌مه‌نییه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بێت.
توێژەر له په‌یمانگه‌ی ددانی زانكۆی" كینجز كۆلیدج له‌نده‌ن" و سه‌رۆكی تیمی توێژینه‌وه‌كه، دكتۆره سیشا ئۆتول له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه "ئه‌گه‌ر خواردنەوانە ترشەمەنییەکان و ئەو جۆرە خواردنەوانەی دیکە کە ئاماژەی پێکراوە بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له ده‌متدا بهێڵیته‌وه كه له 5 خولهك زیاتر بێت یان قوتییان بده‌یت یان میوه‌كان چه‌ند خوله‌كێك له‌نێو ده‌متدا بهێلیته‌وه پێش قوتدانی ئه‌وه زۆر زیان به ددانه‌كانت ده‌گه‌یه‌نێت".
سیشا ئۆتول راشیگەیاندووە "ئه‌گه‌ر بته‌وێت سێوێک وه‌كو ژه‌مێكی سووك له پێش خواردنی نیوه‌ڕۆ بخۆیت ئه‌وا پێویسته بۆ ئێواره شتێكی دیكه‌ی ترشه‌مه‌نی نه‌خۆیت".