Mazın Asad
24 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2018
غوته‌ی رۆژهه‌ڵات/ئیدلب - AA
له ئاکامی هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات کە لەژێر گەمارۆدایە، ٣٢ سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ناوه‌ندی به‌رگری شارستانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌ست كه‌وتوون کە له ئاکامی هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ژمارەیەک لە ناوچەکانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات ، ٣٢ کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه كه سه‌رجه‌میان سڤیلن.
هاوكات ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا لە غوته‌ی رۆژهه‌ڵات گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ ٣٨٩ كه‌س به‌رزبوویەوە.
رژێمی ئه‌سه‌د له ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا، ٢٢ بنكه‌ی ته‌ندروستی، مزگه‌وتێك و خانه‌یه‌كی بێ باوكانی كردووه‌ته ئامانج.
غوتەی رۆژهەڵات کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سوریدایە و ٤٠٠ هەزار کەسی تێدا ده‌ژی، بەپێی رێککەوتنەکانی ئاستانا وەک ناوچەیەکی پارێزراو لە پێکدادان راگەیەندراوه، بەڵام رژێمی بەشار ئەسەد کە رووسیا پاڵپشتی دەکات، لە نیسانی ساڵی رابردووەوە گەمارۆدانی ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات بۆ رێگەگرتن لە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ ناوچەکە توندتر کردووەتەوە، هەروەها لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، هێرشەکانی بۆ سەر ئەو ناوچەیە چڕتر کردووەتەوە کە ئه‌مەش وای کردووە تا دێت رەوشی مرۆیی زیاتر تەنگ بەخەڵکی لە غوتەی رۆژهەڵات هەڵدەچنێت کە بە هۆیەوە هەزاران نەخۆش لە چاوەڕوانی گواستنەوەدان کە زۆربەیان منداڵن و تووشبووانی نەخۆشییەکانی شێرپەنجەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان لە غوتەی رۆژهەڵات بەدەست برسێتی و نەبوونی دەرمانەوە دەناڵێنن.