Özcan Yıldırım
23 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی زاپی باکووری عێراق و ناوچەکانی سنووری ھەکاری، حەوت چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز لەچالاكى خران.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی کە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی لە ناوچەی زاپی باکووری عێراق و ناوچەکانی سنووری ھەکاری بڵاوکردووەتەوە.
لە ئەنجامی ئەمەش حەوت چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز لەچالاكى خران.