Abdullah Shukur
23 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2018
قەھرەمانماراش - AA
گوتەبێژ و جێگری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، ماھیر ئونال لێدوانی پێشکەش بە پەخشی راستەوخۆی کەناڵی A Haberی تورکیا کرد.
ئونال بەرگری لەوەش کرد کە پێویستە لێکۆڵینەوە لە راستگۆیی کاندیدی جەھەپە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، موحەرەم ئینجە لەبارەی بەڵێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆربکرێ.
لەمبارەیەوە گوتیشی: "تۆ لەلایەک داوا لە سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکەی ببێتە جێگری سەرکۆمار و کار دەکەی بۆ ئەوەی ھەدەپە بەربەستی ھەڵبژاردن تێپەر بدات. پاشانیش باس لە بەرەنگاربوونەی پەکەکە دەکەی. کەوا تۆ لەگەڵ دەمیرتاش بەرەنگاری پەکەکە دەبیتەوە؟ ئایا لەگەڵ ھەدەپە بەرەنگاری تیرۆر دەبیتەوە؟ دوێنێ بەشێک لە بەرپرسانی پەکەکە داوایان کرد دەنگ بە ھەدەپە بدرێ. ئەمە لە رابردووش روویداوە. ئایا ئێستا ئەم شتە چۆن لەگەڵ دیموکراسی و یاسای دەوڵەت لێکدەدرێتەوە؟ ئێمە ھەرگیز دژی ئەوە نین کە ھەدەپە سیاسەت بکات، بەڵام پارتێک کە وەک درێژکراوەی پەکەکە ھەڵسوکەوت بکات ئێمە چۆن ئەم پارتە بە بزووتنەوەیەکی سیاسی ناوببەین؟ ئێمە دەمانەوێ رێگە نەدرێت کە ئەوانەی لایەنگری سیاسەتی دیموکرات نین و خۆیان لەگەڵ تیرۆر جیا ناکەنەوە، بێنە نێو پەرلەمان یان ھەر دامەزراوەیەکی دیکەی دەوڵەت".