Abdullah Shukur
04 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2016
مەککە
تەقینەوەیەک لە نزیک مزگەوتی نەبەوی لە شاری مەدینەی پیرۆز روویدا و بەم ھۆیەوەش شەش کەس کوژران کە دووانیان سڤیلن و ١٠ کەسیش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی ناوخۆ وەرگیراون، لە دوای نوێژی مەغریب لە نزیک مزگەوتی نەبەوی تەقینەوەیەکی خۆکوژی بەرامبەر ھێزەکانی ئەمنی لە نزیک مزگەوتی نەبەوی ئەنجامدراوە و بەدەر لە ھێرشبەرەکەش، شەش کەس کوژراون کە دووانیان سڤیلن و ١٠ کەسیش برینداربوون.
بەپێی گوتەی شایەتحاڵان بەھۆی تەقینەوەکە دووکەڵ لە شوێنی رووداوەکە بەرزبووەتەوە ھاوکات ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێڵی فریاگوزاری و تیمەکانی پۆلیس رەوانەی ناوچەکە کران.
لەبارەی رووداوەکە لایەنە پەیوەندیدارەکان تا ئێستا ھیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە.
دوینێ شەو ھێرشێکی خۆکوژی لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری جددە روویدا و بەم ھۆیەش دوو پۆلیس برینداربوون.
لە لایەکی دیکەش لە مزگەوتی شێخ فەرەج ئەلعەمران لە شاری قەتیفی وڵاتی سعوودیە دوو ھێرشی خۆکوژی ئەنجامدراوە. بەڵام ھێرشەکە کوژرا و برینداری لێ نەکەوتووەتەوە.