Abdullah Shukur
25 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2016
ئەنقەرە
وەزیری تەندروستی تورکیا رەجەب ئاکداغ لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لەو کارمەندانەی کە پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی ھەیە گوتی: "ماوەی پێنج رۆژە کە خۆشم لە نێو کۆمسیۆنەکاندام زۆر بە چڕی کار دەکەین. زیاتر لە پێنج ھەزار کارمەندی وەزارەتی تەندروستی لە چوارچێوەی بڕیارنامەی باری نائاسایی ھەڵپەسێردراون".
ئاکداغ بەشداری پەخشی راستەوخۆی کەناڵی CNNی تورکیا کرد و ھەڵسەنگاندنی بۆ پێشھاتەکانی رۆژەڤ کرد.
ئاکداغ لەبارەی دۆخی تەندروستی ئەو کەسانەی کە رێگریان لە کودەتاکە کردبوو گوتی: "نزیکەی ٢٥٠ ھاووڵاتی سڤیل شەھید بوون. زیاتر لە ھەزار و ٥٠٠ کەس بریندارە. ئێستا ٣١١ بریندار لە نەخۆشخانەکانی ئەنقەرە و ئیستانبوڵ لە ژێر چارەسەریی دان و برینی ٤٩ کەسیش سەختە".
ئاکداغ لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لەو کارمەندانەی کە پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی ھەیە گوتی: "ماوەی پێنج رۆژە کە خۆشم لە نێو کۆمسیۆنەکاندام زۆر بە چڕی کار دەکەین. زیاتر لە پێنج ھەزار کارمەندی وەزارەتی تەندروستی لە چوارچێوەی بڕیارنامەی باری نائاسایی ھەڵپەسێردراوە کە لە نێو ئەمانە پزیشک و پەرستار و بەرێوەبەری تیایە".
وەزارەتی تەندروستی تورکیا نزیکەی ٥٠٠ ھەزار کارمەندی ھەیە.