Zana Natık Kerem
23 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2018
بەغدا ــ AA
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند کە لە میانی ئەمساڵدا بە ھۆی کەمی ئاو، بەرھەمی دانەوێڵە بە رێژەی ٤٥،٣ لەسەدا کەمیکردووە.
بە پێی راپۆرتێک کە لە لایەن دەزگای ئامار سەربە وەزارەتی پلاندانان بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دراوە، بەرھەمی گەنم لە میانی ئەمساڵدا لە عێراق گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ١٧٨ ھەزار تۆن کە ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧ بە رێژەی ٢٦،٨ لەسەدا کەمیکردووە.
ھەر بە پێی راپۆرتەکە، ھەر لە میانی ئەمساڵدا، بەرھەمی جۆ گەیشتووەتە یەک ملیۆن ٩١ ھەزار تۆن کە ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧ بە رێژەی ٢٦،٧ لەسەدا کەمیکردووە.
لە راپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە بە ھۆی کەمی ئاو و باران بارین لە عێراق، بەرھەمی دانەوێڵە لەمساڵدا کەمیکردووە.
بە ھۆی خراپی رەوشی ئەمنی، ئەم ئامارە پارێزگاکانی نەینەوا، ئەنبار و سەڵاحەددین و قەزای حەویجە سەربە پارێزگای کەرکووک ناگرێتەوە.