ئه‌نقه‌ره
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ئیبراهیم كاڵن، رایگه‌یاند:"رێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده شایانی باس نییه. په‌یه‌ده رێكخراوێكی تیرۆریستییه و درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه له سووریا. ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا له‌گه‌ڵ هیچ باڵێكی ئه‌و رێكخراوه‌دا په‌یوه‌ندیی و رێككه‌وتنی نابێت".
له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، كاڵن باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد.
كاڵن باسی له‌وه كرد كه په‌كه‌كه شه‌ڕی سووریای كردووه‌ته به‌هانه و به‌بیانووی "رووبه‌ڕووی داعش ده‌بمه‌وه" هه‌وڵی دروست كردنی دۆخێكی كرده‌یی ده‌دات له سووریادا، ئه‌وه‌ی له توركیا، ئێران و عێراقدا نه‌یتوانی ئه‌نجامی بدات، هه‌وڵیداوه له سووریا بیكات، له هه‌وڵی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و كانتۆن پشتیوانە له رێكخراوی تیرۆریستی.
كاڵن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه توركیا و وڵاتانی ناوچه‌كه رێگه به‌وه ناده‌ن و، پێیان وایه كه پێویسته وڵاتانی رۆژئاوایی دۆست زۆر به روون و ئاشكرایی ئه‌وه ببینن.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا كاڵن، باسی له‌وه كرد كه ئه‌و جۆره پێشهات و دۆخانه، یه‌ك پارچه‌یی خاكی سووریا ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و بارگرژییه‌كانی نه‌ژادی و مه‌زهه‌بی زیاد ده‌كه‌ن و، كێشه‌كه قوڵتر ده‌كه‌نه‌وه.
كاڵن، باسیشی له‌وه كرد كه چڕبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له حه‌له‌ب بووه‌ته هۆی نیگه‌رانیی زۆر، كوژرانی هاووڵاتیانی سڤیلیش مایه‌ی قبووڵ كردن نییه.
ئیبراهیم كاڵن، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانه‌وه، كه واده‌كه‌ی نزیكبووه‌ته‌وه، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كۆمه‌ڵێك هه‌وڵی دیپلۆماسی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له حه‌له‌ب ئاگربه‌ست و دۆخێكی بێ شه‌ڕ بێته ئاراوه، ئه‌و بابه‌ته‌ش له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی جی 20دا، له‌گه‌ڵ هاوتا جیهانییهكانیدا ده‌خاته به‌ر باس.
- "رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده دا شایه‌نی باس نییه"
رۆژنامه‌نووسێك پرسی: "روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌نده‌ی ئه‌مریكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه باس له‌وه ده‌كات توركیا له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده رێككه‌وتووه و دۆخێكیان بێ شه‌ڕ و پێكدادان هێناوه‌ته ئاراوه" ئایا رێككه‌وتنی له‌و شێوه‌یه بوونی هه‌یه؟ له وه‌ڵامدا كاڵن گوتی: "رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده دا شایه‌نی باس نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی دوێنێ له راگه‌یاندندا بڵاوبوویه‌وه. په‌یه‌ده رێكخراوێكی تیرۆریستییه و درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه له سووریا. ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا له‌گه‌ڵ هیچ باڵێكی ئه‌و رێكخراوه‌دا په‌یوه‌ندیی و رێككه‌وتنی نابێت. له‌به‌رئه‌وه ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات ئامانجه‌كه‌مان زۆر به روون و ئاشكرایی دیاری كرد. با دووباره ئه‌و پرسیاره لێره بكه‌مه‌وه، بۆچی په‌كه‌كه و درێژكراوه‌كانی به یه‌په‌گه و په‌یه‌ده وه ناره‌حه‌تن به‌و ئۆپه‌راسیۆنه كه دژ به داعش به‌ڕێوه‌ده‌چێت له جه‌رابلوس و ناوچه‌كانی باشووری؟ ئه‌گه‌ر ئامانج به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه له‌گه‌ل داعش، ئه‌وانه له‌و ناوچه‌یه‌دا چی ده‌كه‌ن؟"
كاڵن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئەگه‌ر په‌یه‌ده، یه‌په‌گه و لایه‌نه‌كانی دیكه له‌و ناوچانه‌ی باسكران نه‌كشێنه‌وه بۆ رۆژهه‌لاتی فورات، ئه‌وا ده‌كرێنه ئامانجی توركیا و، گوتی: "گوتیان له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنی منبج دا هێزه‌كانی یه‌په‌گه ناچنه نێو شاره‌كه‌وه چونكه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بن. گوتیان هێزه خۆجێیه‌كان ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست و ئاسایشی شاره‌كه ده‌پارێزن و یه‌په‌گه و هێزه‌كانی دیكه ده‌ستبه‌جێ ده‌كشێنه‌وه. ئێستاش دوو هه‌فته تێپه‌ڕیووه و پێمان ناوه‌ته هه‌فته‌ی سێیمه‌وه. هه‌میشه كاتی زیاتریان ده‌وێت. هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تاوه به‌ئێمه‌یان راگه‌یاند كه ئه‌مانه ده‌ستبه‌جێ دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كشێنه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له منبج نه‌كشانه‌وه، به‌ره‌و جه‌رابلوس هاتوون و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له نیشانه‌كانی هه‌وڵدانی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه بۆ داگیركردنی ناوچه‌كه و كاری هه‌لپه‌رستی. له‌به‌رئه‌وه لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئێمه چاودێریی ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌كشێنه‌وه یان نا. سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ش، ئێمه له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی خۆماندا به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی سنوور و سه‌روماڵی خه‌ڵكی سووریا به كورد و عه‌ره‌ب و توركمانه‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات درێژه پێده‌ده‌ین".
news_share_descriptionsubscription_contact
