Hemın Othman Mohammed
31 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2016
ئه‌مریكا بهپێچەوانەی ئەوەی بەڵێنی دابوو، پشتیوانیی ئاسمانیی بۆ زرێپۆشەکانی هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا و سوپای سووریای ئازادی نەنارد و خستنیه مه‌ترسییه‌وه، دوای ئەوەی دوێنی له ناوچه‌ی جه‌رابلوسی سووریا، رووبه‌ڕووی هێرشی داعش بوونه‌وه.
سوپای سووریای ئازاد، له خۆرئاوای جه‌رابلوسی باكووری حهلهبەوە، به‌رده‌وامه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه به پاڵپشتی هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا، به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ستیپێكردووه.
دوێنێ هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد کاتێک چوونه ناو گوندی كولییه و زرێپۆشه‌كانی سوپای توركیا كه له پشتیانه‌وه هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشیان ده‌دا، رووبه‌ڕووی هێرشی مووشه‌كیی چه‌كدارانی داعش بوونه‌وه، له ئه‌نجامدا سێ سه‌رباز برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی نێو سوپای سووریای ئازادەوە، كه به‌شدارییان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی سه‌ر گونده‌كه كردووه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، تیرۆریستان ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 7:00ی سەر لە ئێوارە، ده‌ستیان به ته‌قه‌کردن كردووه و به مووشه‌ك تانكێكیان پێكاوه. هاوکات به چه‌كی قورس له چه‌ند لایه‌كه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد.
هەر بۆیە ئه‌فسه‌رانی پەیوەندیی لە هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا، داوای یارمه‌تییان له هێزی هاوپه‌یمانیی كردووە، كه بنكه‌ی ئاسمانیی ئینجیرلیک به‌كارده‌هێنن و له ئێستادا به كایه‌ی ئاسمانیی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه. به‌ڵام له‌و کاتەدا هیچ پشتیوانییه‌كی ئاسمانیی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە پێشكهشنهكرا کە به‌گوێره‌ی ئەو پلانرێژییەی لەنێوان توركیا و ئه‌مریكادا کراوە، دەبووایە پشتیوانیی ئاسمانیی بنێرێت.
به‌رپرسە ئهمریكیییەکان له ئینجیرلیک نزیكه‌ی كاتژمێرێک خۆیان سه‌رقاڵكرد بۆ ئەوەی پشتیوانیی ئاسمانیی له‌لایه‌ن ئه‌و فڕۆكانه‌ی هاوپهیمانییەوە كه له‌و كاته‌دا له‌ئاسماندا بوون، نەنێردرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا سوپای توركیا به‌ناچاری فڕۆكه‌ی جه‌نگی خۆی هەستان و به سه‌ركه‌وتوویی ئامانجه‌كانی پێكا.
پاش سێ كاتژمێر له ناردنی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، به‌رپرسە ئه‌مریكییەکان فڕۆكه‌ی جه‌نگییان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرد، به‌ڵام به‌هۆی له‌ناوبردنی ئامانجه‌كان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه، فڕۆكه‌کانی هاوپه‌یمانیی بۆردومانی ناوچه‌یه‌كی چۆڵیانكرد و گه‌ڕانه‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌كه‌ی سوپای سووریای ئازاد، كه شایەتحاڵی رووداوه‌كه بووە، رایگه‌یاند: "له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ئه‌مریكییه‌كان به‌ڵێنیان دابوو له حاڵه‌تی له‌ناكاودا پشتیوانیی ئاسمانییمان بكه‌ن. به‌ڵام پشتیوانی‌یان نەکردین. له شه‌ڕو پێكدادانهكهدا بریندارمان هه‌بوو. قوربانیی زۆرمان دا. پشتیوانیی ئه‌مریكییه‌كان به‌شێك بوو له پلانه‌كه. واتا ناچاربوون یارمه‌تیمان بده‌ن. به‌ڵام له‌و کاتەدا وازیان لێهێناین. له كۆتاییدا فڕۆكه توركییه‌كان گه‌یشتن".