Abdullah Shukur
16 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات، سوپای تورکیا ٢٦ پێگەی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی بۆردومانکرد.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات زانیاری پێشکەش کرد.راشگەیەنرا کە چالاکییەکانی پشکنین و چاودێری لە ناوچەی نێوان جەرابلوس و ئەلراعی بەردەوامە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا راشیگەیاند کە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی بەدەست دروستکراو لە ناوچەی تاتیموس پێنج چەکداری ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کوژران و شەش سەربازی ئۆپۆزسیۆنیش برینداربوون. راشیشگەیەنرا کە ھێزە تایبەتییەکانی ئەمریکا ھاوکاری سوپای تورکیا و ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە ئۆپەراسیۆنی ناوچەی نێوان عەزاز- ئەلراعی کردووە.ھاوکات لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات، سوپای تورکیا ٢٦ پێگەی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی ٧٢ جار بۆردومانکردووە. بەم پێیەش لەوەتەی دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکە تا ئێستا ٥٥٣ پێگەی داعش دوو ھەزار و ٣٢٧ جار بۆردومانکراوە.لە پاڵ ئەمەشدا ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکانی کونەیترا، تاتیموس و باراگیدا چوار ھێرشی ئاسمانی ئەنجامدراوە و پێنج چەکداری داعش کوژراون و برینداربوون. ھەروەھا پێنج بینای سەر بەو رێکخراوە بۆردومانکراوە.