Rewa Mahmut Hasan
24 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2016
بەرلین
راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکل رایگەیاند کە بڕیاری جیابوونەوەی بریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا خاڵی وەچەرخانە بۆ یەکێتییەکە".
مێرکل لەمیانی گوتەیەکیدا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی سەبارەت بە جیابوونەوەی بریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر بڕیارەکەوە دەربڕی.
مێرکل ئاماژەی بەوە دا کە ئێستا کاتی یەکگرتوویی ئەورووپایە.
مێرکڵ لە گوتەکەیدا جەختی کردەوە لە سەر یەکڕیزی و یەکگرتوویی ئەڵمانیا کە بووەتە گومانی زۆریک لە خەڵک و هەروەها گوتی: "ئازادی بۆ رکابەرێتی جیهانی و پاراستنی بەرژەوەندی دیموکراسی و بەهاکانی دەوڵەتی یاسا لە رێگەی یەکڕیزییەوە دێتەدی و دەبێت وانەیەکی مێژوویی باش لە ریفراندۆمی بریتانیا بەدی بێنین".
مێرکل راشیگەیاند کە "یەکێتیی ئەورووپا دەبێت لە داهاتوودا پەیوەندییەکی دۆستانە و نزیکی لەگەڵ بریتانیادا هەبێت".