Ramal Mahmood
19 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2016
ئەنقەرە
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو رایگهیاند: "ئێمە وەکو کەسایهتییه سیاسییهکان، هەرگیز نەمانگوتووە ئەمریکا یاخود هەر دەوڵەتێکی دیکە لەپشت هەوڵی کودەتاکەوه بوون، ئەو دەنگۆیانەشمان نەکردووهتە بابەت لەلای خۆمان. بەڵام تاوهکو ئەمریکا گولەن رادهستنەکاتەوە ئەو دەنگۆ و قسە و باسانە درێژە دەکێشن".
مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ)، پێشهاتەکانی دواتر، هەڵوێستی وڵاتانی خۆرئاوا، رادهستکردنەوەی گهوره تیرۆریست فەتحوڵڵا گولەن و رەوشی سوریا چاوپێکهوتنێکی لهگهڵ رۆژنامەی ئەلشەرق ئهنجامدا.
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵی کودەتاکە لەلایەن ئیرادهی گەلی تورکیاوە رێگری لێکرا و ئەوەش نیشانهی بەهێزیی تورکیایه. گوتیشی تورکیا بەردەوام دەبێت لەڕووبەڕووبوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی فەتۆ و داعش و پەکەکە، هاوکات بەردەوام دەبێت لەو پڕۆسە چاکسازیی و پاکسازییەی دەستیپێکردووە.
-"هەڵوێستمان بەرامبەر ئەسەد نەگۆڕاوە"
وهزیری دهرهوهی تورکیا پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتهکهی و رووسیای هێنایە بەرباس و ئاماژەی بەوەدا پێش رووداوی خستنه خوارهوهی فڕۆکەکە پەیوەندییەکانیان زۆر باش بوون و جگە لە جیاوازی تێڕوانینیان لەبارەی ئەسەد لەهەموو ڕوویەکەوە پەیوەندییەکانیان توندوتۆڵ بوون. جهختیشی لهوهکردهوه بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان چییان لەدەست بێت دەیکەن و رایگهیاند: "ئێمە بەپێویستی دەزانین لە کەمترین ماوەدا ئەسەد بڕوات. لەگەڵ ئەسەد ناگەینە هیچ ئاکامێک بەڵام رووسەکان بەمجۆرە بیر ناکەنەوە. بە رووسەکانمان گوتووە کە پێویستە تیشک بخرێتە سەر داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکان و کۆبوونەوەی جنێڤ بەردەوام بێت".
چاوشئۆغڵو، ئەوەی خستەڕوو لەگەڵ پاراستنی یەکێتیی خاکی سووریان، بەڵام تورکیا هەڵوێستی خۆی بەرامبەر ئەسەد ناگۆڕێ کە دەستی سوورە بەخوێنی زیاتر لە ٦٠٠ هەزار کەس، ئەوەش کێشەیەکی کەسیی نییە بەڵکو کێشهیهکی راستەقینەیە و گوتی: "من لەو باوەڕەدام پێش هەموو شتێک پێویستە ئەسەد بڕوات و حکومەتی دوای ئەو هیچ پێکهاتەیەک پەراوێز نەخات و حکومەتێکی بنکەفراوان بێت".