Rewa Mahmut Hasan,Sarmand Hameed
23 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2016
بەرلین
لەبارەی هێرشەکەی رۆژی رابردووی شاری میونخەوە، راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکل سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی کردو دواتر لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
لە گوتەکەیدا مێرکل ئاماژەی بەوەدا کە شەوی رابردوو ٩ کەس لەکاتی سەردانیان بۆ مۆڵێک بەهۆی دەسترێژی کەسێکەوە گیانیان لەدەست دا و خەمباری خۆیشی بۆهێرشەکە دەربڕی.
مێرکل ئاماژەی بە هێرشەکانی ئەم دواییەی شاری نیس و ورزبۆرگی دا و رایگەیاند کە ئەوەی لەدەستیان بێت دەیکەن بۆ خستنە ڕووی راستییەكانی رووداوەکە.
مێرکل رایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان ئەوەی لە توانایان دا بێت ئەنجامی دەدەن بۆ پاراستنی ئاسایش و ئازادی خەڵکی.