ئیستانبوڵ
لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ئابووری تورکیا بە رێژەی لەسەدا ٢.٣ لە سەرو چاوەڕوانیەکانی بازاڕ زیادی کردووە، بەمەش سەردەمی گەشەسەندنی ئابووری تورکیا گەیشتە ٢٢مین چارەک.
لە کاتێکدا داھاتی ناپۆختی نێوخۆی تورکیا لە چارەکی یەکەمدا لەسەرووی رێژەی چاوەڕوانکراوی لەسەدا ١.٦ بوو کە لەسەدا ٢.٣ گەشەی سەندووە. ئەوەش کاریگەری ژیانەوەی داخوازی نێوخۆی چارەکی کۆتایی ساڵی رابردووی لەسەر بوو. دوا ئەو زانیاراینە، ئابووری تورکیا لە چارەکی سێیەمی ٢٠٠٩ەوە ٢٢ چارەکە بە بێ دابڕان بەردەوام لە گەشەسەندندایە.
کاتێک لە وردەکاریەکانی گەشەسەندن دەکۆڵیتەوە، دەردەکەوێت کەوا لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا خەرجیەکانی بەکابردنی تایبەت بە بەراورد بە ساڵی رابردووی ھەمان قۆناغ لەسەدا ٤.٥ لەسەرو چاوەڕوانیەکانەوە زیادی کردووە، گەشەی چارەکی یەکەم لەسەدا ٣.٥ ھاوکار بووە. لە ھەمان قۆناغدا خەرجیەکانی بەکاربراوی کۆتایی دەوڵەت لەسەدا ٢.٥ زیادی کردووە و ھەناردەی سامان و خزمەتیش لەسدەا ٠.٣ رووی لە کەمبوونەوە کردووە.
کاتێک لە خەرجیەکانی بەکاربراوی تایبەت دەڕوانیت، لە چارەکی یەکەمدا خەرجیەکانی "گەیاندن و پەیوەندی" بە ٩ ریزبەندی بەرزترین گەشەسەندنی تۆمار کردووە، پاش ئەویش خەرجی تەندروستی بە لەسەدا ١٥.١.
لەسەر بنەمای بەشەکانیش، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا گەشەسەندنی ساڵانەی کەرتی کشتوکاڵ لەسەدا ٢.٧، کەرتی پیشەسازی لەسەدا ٠.٨، کەرتی بازرگانی لەسەدا ١، کەرتی گەیاندن لەسەدا ١.١، چالاکیەکانی دارایی و بیمە لەسەدا ٦.٧ و کەرتی بیناسازی لەسەدا ٣.٥ کەمبوونەتەوە.
لە کاتێکدا ئابووری ناسان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە چارەکی دووەمدا ژیانەوە لە چالاکی داراییدا بەردەوام بووە، ئەگەر لە نیوەی دووەمی ساڵدا رەوشی سیاسی نادیار لە وڵاتدا نەمێنێت، ئەوا لە چارەکی ٣-٤ی ئەمساڵدا رەنگە گەشەسەندنێک روو بدات.
ئابووریناسی بواری کاری وەبەرھینان موعەمەر کۆمورجوئۆغڵو، بە ئانادۆڵوی راگەیاند: گەشەسەندنی لەناکاو، دەگەڕێتەوە بۆ بەردەوامی ژیانەوەی ئەو داخوازیە نێوخۆییەی کە لە چارەکی کۆتایی ٢٠١٤ دەستی پێکرد.