Ömer Yıldız
31 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2022
ئادانا - AA
لە پارێزگای ئادانا باشووری تورکیا، ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر شانە نوستووەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجامدرا و حەوت کەسی بیانی دەستبەسەرکران.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئادانا، لێکۆڵینەوەیان لە حەوت کەسی بیانی دەست پێ کرد کە گومان دەکرێت ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بن.
دواتر سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئادانا بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ ئەو حەوت گومانلێکراوە دەرکرد و هێزەکانی پۆلیسیش بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکان ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هەر حەوت گومانلێکراوەکە دەستگیرکران، دوای ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی، رەوانەی بەڕێوبەرایەتی ئاسایش کران.