Islam Doğru
05 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2026
سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دوو کەشتی جەنگی ئەمریکا لە لایەن ئێرانەوە کرایە ئامانج، سێ بارهەڵگری سەر بە سوپای پاسدارانمان لەناو برد.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) لە هەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی X کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە، لەم بارەیەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی سێنتکۆم'دا هاتووە، دوای ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکی بالیستیک هێرشی کردە سەر دوو کەشتی ئەمریکا کە لە ناو ئاوەکانی نێودەوڵەتیدا گەشتیان دەکرد، دوو نەوتهەگری ئێرانی کرانە ئامانج.
سێنتکۆم ڕاشیگەیاندووە کە، کەشتییەکانی ئەمریکا بە سەرکەوتوویی لە هێرشی ئێران ڕزگاریان بووە و هەروەها هاتووە کە سێنتکۆم دوو نەوتهەڵگری ئێرانی لە نزیک دوورگەی خارک لەکار خستووە و نەوتهەڵگرێکیش لە نزیک دەریای عومان لەناو براوە.
لە بەیاننامەکەدا لە زمان فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) برد کۆپەر هاتووە کە، لە ئەگەر پێویستدا، ئامادەی لەناوبردنی سیستەمی سنووردار و خەسارهەڵگری ئێرانین و هاتووە: "پەیامی ئێمە بە سوپای پاسداران ڕوونە: ئەگەر تەقە لە کەشتییەکانمان بکرێت، تێچوویەکی ئابووری زۆر زیاتر دەبێ بدەن".