Kemal Karagöz,1 23
16 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2018
ئادیامان– AA
له میانی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له ئادیامان، چوار سەرباز گیانیان له‌ده‌ستدا.
پارێزگای ئادیامان رایگه‌یاند له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێندراو له گوندی كویوجوك سه‌ر به شاری ئادیامان له میانی تێپه‌ڕینی ئۆتۆمبێلێكی گولـله‌نه‌بڕی تیمه‌كانی جه‌ندرمه كه به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا به‌ڕێكه‌وتبوو، سەربازێک گیانی له‌ده‌ست دا.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "له كاتێكدا یه‌كه ئه‌منییه‌كانی دیكه‌مان له ناوچه‌كه هه‌وڵیان ده‌دا جه‌ندرمه برینداره‌كان به ئۆتۆمبێلی مه‌ده‌نی بگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه، كارمه‌نده ئه‌منییه‌كانی دیكه‌مان له ناوچه‌كه وایانزانیبوو كه‌سانی ناو ئۆتۆمبێله مه‌ده‌نییه‌كه تیرۆریستن و ده‌یانه‌وێت له ناوچه‌كه رابكه‌ن و یه‌كه ئه‌منییه‌كانمان به‌هه‌ڵه ته‌قه له‌و ئۆتۆمبێله مه‌ده‌نییه ده‌كه‌ن و له ئاكامدا سێ رۆڵه‌ی قاره‌مانمان شه‌هید ده‌بن. داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ چوار جهندرمهكانمان ده‌كه‌ین و پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكاریان ده‌كه‌ین. لێكۆڵینه‌وه‌ی دادوه‌ری و كارگێڕی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه ده‌ستیپێكردووه و هه‌شت گومان‌لێكراو ده‌ستگیركراون".