Abdullah Shukur
17 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی پرسی ھەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان تورکیا و رووسیا رایگەیاند، "رووسیا داواکاری ئێمە دەزانێت، دەمانەوێت بە تەواوی ڤیزا ھەڵبگرین".
مەولود چاوشئۆغڵو لە ١٠یەمین کۆنفرانسی باڵیۆزان لە شاری ئەنقەرە پایتەختی تورکیا گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند کە پێداگر دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
ھاوکات چاوشئۆغڵو لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ھەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان رووسیا و تورکیا رایگەیاند کە لە ھەنگاوی یەکەمدا ڤیزا لەسەر پیاوانی کار ھەڵدەگیرێت گوتی: "رووسیا داواکاری ئێمە دەزانێت، دەمانەوێت بە تەواوی ڤیزا ھەڵبگرین، تاکو ھاووڵاتیانمان بە بێ ڤیزا و رێگری بتوانن گەشت بکەن".
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا رایگەیاند کە جار بە جار بارگرژی لە نێوان تورکیا و یەکێتی ئەورووپا روودەدات بەڵام ھەرگیز تورکیا دوژمنایەتی ئەورووپای نەکردووە، بەڵکو تورکیا بەشێکە لە ئەندامی ئەو خانەوادەیە.