Salih Bilici,Ramal Abdullah Mahmood
17 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، عەلی ئیحسان یاڤوز له خوانی به‌یانیدا له باره‌گای گشتیی پارته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئهنقهرەی رۆژنامه، ته‌له‌ڤیزیۆن و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ كۆبۆوه.
عەلی ئیحسان یاڤوز له‌باره‌ی ورده‌كاری تانه‌دانی سه‌روئاسایی ئاك پارتی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه و دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی دوا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، عەلی ئیحسان یاڤوز گوتی: "پێنج هەزار و 388 لە خشتەكانی ژماردنەوە كە بنەمای ئەم كارەیە، مۆری پێوە نەبووە. 694یان واژووی پێوە نەبوو. 214یان بەتاڵن. 498یان كەموكوڕییان هەیە. 919یان ژمارەی پێوە نییە. هەزار و 335یشیان بەهەر جۆرێك بێت كەموكوڕییەكیان هەیە. ئایا دەكرێت لە هەڵبژاردنێكدا ئەم هەموو هەڵەیە هەبێت؟ خۆزگە جەهەپەش ئەمەی لەخۆی دەپرسی. کەسانێک هەن کە ناویان لە تۆمارەکاندا نییە، ئەمە کارێکی رێکخراوە. ئەم کارە کارێک نییە تەنها بەو کەسانە بکرێت کە لایەنگری جەهەپەن".
عەلی ئیحسان یاڤوز به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر بڕیاری دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان ئه‌رێنی بێت یان نه‌رێنی ئه‌وان هه‌نگاوی خۆیان هه‌یه بینێن و گوتی: "به‌دڵنیایییه‌وه ئه‌وانه (كاره نایاساییه‌كان) یه‌ك به یه‌ك دیاری ده‌كه‌ین و وه‌ك تاوان رایان ده‌گه‌یه‌نین. كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه زیان به ئاسایشی هه‌ڵبژاردنەکان بگه‌یه‌نێت. هه‌ركه‌سێك ئه‌و كاره‌ی كردبێت ئه‌گه‌ر كوڕی باوک-یشمان بێت وه‌ك (ئه‌نجامدانی) تاوان رایده‌گه‌یه‌نین".