Emin İleri,Muhammet Ali Kemal
17 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
ئیسانبوڵ - AA
کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ، بینالی یڵدرم و کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە ماوەی هەڵبژاردنە خۆجێییەکاندا بۆ یەکەمجار لەسەر مەزاری هەشتەمین سەرکۆماری تورکیا، تورگوت ئۆزاڵ لە میانی رێورەسمی یادکردنەوەی ئۆزاڵ-دا، یەکترییان بینی و تەوقەیان کرد.
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لەگەڵ هەریەک لە باوکی، حەسەن ئیمامئۆغڵو و سەرۆکی شارەوانی بویوکچەکمەجە، حەسەن ئاکگون لە ٢٦ەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ئۆزاڵ-دا، سەردانی مۆنومێنت و مەزاری ناوبراویان لە تۆپ کاپی کرد.
لەکاتێکدا کە کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ، بینالی یڵدرم لە رێورەسمی یادکردنەوەی ئۆزاڵ-ی جێدەهێشت و دەیویست بچێتە سەر مەزاری خوالێخۆشبوو، سەرۆکوەزیران عەدنان مەندەرەس، کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ، ئەکرەم ئیمامئۆغڵوی بینی و تەوقەیان کرد. ئەمە یەکەم یەکتربینینی یڵدرم و ئیمامئۆغڵوە بەدرێژایی ماوەی هەڵبژاردنەکاندا.
ئیمامئۆغڵو سەبارەت بە تەوقەکردنی لەگەڵ بینالی یڵدرم، رایگەیاند "لەڕاستیدا کە بینیم بە پێ دەڕوات لە ئۆتۆمبیلەکەم دابەزیم و هەستم کرد کە پێویستە سڵاوێکی لێبکەم. تۆزێکی دیکە بووەستایە، بەڕوونی دەیڵێم، باوەشم پیایدا دەکرد. چونکە گەلەکەم پێویستی بە یەکتر لە ئامێزگرتن هەیە. من بۆ رێورەسمی حکوومی بانگێشت نەکراوم. ئەگەر بکرامایە، دەهاتم. من هەوڵمدا کاتەکەی بزانم و هاتم. نزای خۆمم کرد. بۆ هەر شوێنێک بانگێشت بکرێم، دەچم".