Sarp Özer
30 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار، رایگه‌یاند: "تیرۆریستان له‌ژێر چنگی سوپای توركیادان. له (ئۆپه‌راسیۆنی) چنگ-١دا ٦٤، له چنگ-٢دا ١٦ و له چنگ-٣دا تا ئێستا ٢٢ تیرۆریست و له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تا ئێستا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی باكووری عێراقدا، به كۆی گشتیی ٦٧٦ تیرۆریست له چالاكی خراون".
دوێنێ له وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، له رێوره‌سمێكدا پله‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی سوپا به‌سترا كه پله‌كانیان به‌رزكرابوویه‌وه.
له گوتارێكدا كه له‌میانی رێوره‌سمه‌كه‌دا پێشكه‌شیكرد، خولوسی ئاكار له‌باره‌ی بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كان دوا و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد دامه‌زراندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كان له‌رووی سه‌ربازانه‌وه گرنگه. جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه ئه‌و بڕیارانه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی باڵای سه‌ربازییدا دراون، دوای ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه په‌سه‌ندكراون، كه‌وتوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و رایگه‌یاند: "پله به‌رزكردنه‌وه و دامه‌زراندنه‌كان به‌مشێوه‌یه بوون. پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بن. جگه له‌مه، شتی دیكه دوورن له راستییه‌وه".
ئاكار باسی له‌وه‌كرد له ئه‌نجامی هه‌وڵی ناپاكانه‌ی كوده‌تا له‌لایه‌ن فه‌تۆ، توركیا و سوپاكه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه و گوتى: "له‌گه‌ڵ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌م ناپاكانه له‌نێوماندا، سوپای توركیا به‌هێزبووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له به‌هێزبوون. سوپای توركیا زۆر زیاتر له رابردوو ئۆپه‌راسیۆن و مانۆڕی زۆر به‌رفراوانتر ئه‌نجامده‌دات و به‌رده‌وامیش ده‌بێت".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌دوای هه‌وڵی ناپاكانه‌ی كوده‌تاوه ١٧ هه‌زار و ٤٩٨ كه‌س له‌نێو سوپادا له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه و رایگه‌یاند: "ئامانجمان ئه‌وه‌یه ئه‌م تیرۆریستانه به‌ته‌واوتی له‌نێوماندا پاكبكه‌ینه‌وه، رێگریی له‌وه‌بكه‌ین ئه‌م جله سه‌ربازییه شكۆداره له‌لایه‌ن ناپاكهكانهوه بپۆشرێت".
- "تیرۆریستان له‌ژێر چنگی سوپای توركیادان"
خولوسی ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد تا ئه‌و كاته‌ی دوایین تیرۆریست له چالاكی ده‌خرێت، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به رژدیی و وره‌ی ههڵكشاوهوه درێژه‌ی ده‌بێت و رایگه‌یاند:
"تا ئه‌و كاته‌ی كه دوایین تیرۆریست له چالاكی ده‌خرێت، ئه‌مه درێژه‌ی ده‌بێت. تیرۆریستان له‌ژێر چنگی سوپای توركیادان، ئه‌مه ته‌واونابێت. له (ئۆپه‌راسیۆنی) چنگ-١دا ٦٤، له چنگ-٢دا ١٦ و له چنگ-٣دا تا ئێستا ٢٢ تیرۆریست و له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تا ئێستا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی باكووری عێراقدا، به كۆی گشتیی ٦٧٦ تیرۆریست له چالاكی خراون".
- بانگه‌شه‌كانی "په‌لاماردانی خاڵه‌كانی چاودێریی سوپای توركیا"
ئاكار تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه رژێم به پاڵپشتیی رووسیا له ئیدلب له‌رێگه‌ی هێرشه‌كانی له وشكانیی و ئاسمانه‌وه، مناڵان، لاوان، ژنان، به‌ساڵاچووان ده‌كوژێت و ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا و سوپاكه‌ی له‌پێناو وه‌ستاندنی ئه‌م هێرشانه ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی به باشترین شێوه، جێبه‌جێده‌كات.
باسی له‌وه‌شكرد له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌ی كه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه به پێشێلكردنی رێككه‌وتن و سازانهكان ئه‌نجامیداوه، تا ئه‌مڕۆ زیاتر له ٧٠٠ كه‌سی بێ‌تاوان گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ٥٠٠ هه‌زار كه‌س ناچاربوون ماڵه‌كانیان چۆڵبكه‌ن و گوتى:
"هه‌میشه ئه‌وه‌مان گوتووه كه پێویسته هه‌رچی زووه ئه‌م هێرشانه بوه‌ستێنرێن له‌پێناو درووستنه‌بوونی شه‌پۆلی نوێی كۆچ، روونه‌دانی تراژیدیای مرۆیی و نه‌هاتنه ئارای رادیكاڵیزم له ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا، به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان له دوایین سه‌ردانیدا بۆ رووسیا، ئه‌مه‌ی به به‌ڕێز پوتین گوت. سوپای توركیا له ئیدلب ١٢ خاڵی چاودێریی هه‌یه. له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كانی ئاستانا و سۆچیدا، ئه‌ركی خاڵه‌كانی چاودێرییمان بریتییه له چاودێرییكردنی ئاگربه‌ست و سه‌قامگیریی و پێشكه‌شكردنی راپۆرت له‌وباره‌یه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتيشى: "له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ١٢ خاڵی چاودێرییمان به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن. هه‌موو رێكارهكانمانن گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، به‌رده‌وامیش ده‌بین له گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان. هه‌واڵ سه‌باره‌ت به 'په‌لامار بۆ سه‌ر خاڵه‌كانی چاودێرییمان' بڵاوده‌كرێته‌وه. هیچ شتێكی له‌وجۆره له ئارادا نییه''.
راشیگه‌یاند: "ئه‌وه‌مان به‌هه‌مووان گوت كه ئه‌گه‌ر بێت و له ئیدلب زیان به سه‌ربازانمان یان خاڵه‌كانی چاودێرییمان بگات، ئه‌وا مافی به‌گریی لهخۆكردنی ره‌وا به‌كارده‌هێنین، به‌رده‌وام ده‌بین له گوتنی ئه‌مه".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه چالاكییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی، ئیجه و قوبرس به رژدییه‌وه درێژه‌یان هه‌یه و رایگه‌یاند:
"له ساڵی ١٩٧٤دا سه‌باره‌ت به قوبرس هه‌ڵوێستمان چی بووبێت، ئه‌مڕۆش هه‌مان هه‌ڵوێستمان هه‌یه"، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و رۆژه چۆن ئه‌و كاره‌ی كه پێویست بوو ئه‌نجامدرا، با هیچ كه‌س گومانی له‌وه نه‌بێت كه له دۆخێكی هاوشێوه‌دا دیسان ئه‌و كاره ئه‌نجامده‌درێته‌وه.
خولوسی ئاكار باسی له‌و گیانفیدایی و قاره‌مانێتییه كرد كه سه‌ربازانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا نیشانی ده‌ده‌ن و رایگه‌یاند:
"خانه‌نشینی، مافی سرووشتیی سه‌ربازانی سوپای توركیایه. له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه پلان و پرۆگرامی سوپا كه‌موكورتی تێنه‌كه‌وێت، له‌وباره‌یه‌وه رێكارێك هه‌یه. له مانگه‌كانی كانوونی دووه‌م-شوبات، تهمووز-ئابدا، هه‌ر كه‌سێك له ناو سوپای توركیادا ده‌خوازێت، ده‌توانێت خانه‌نشین بێت. به‌و مانایه‌ی كه هاوڕێیانمان دوای ته‌واوبوونی خزمه‌تیان، یان له‌كاتی خزمه‌تكردن، ئه‌گه‌ر خواست و ئیراده‌یان له‌سه‌ربێت، ده‌توانن خانه‌نشین ببن. گه‌وره‌كردنی ئه‌مه، زیاده‌ڕۆییكردن پێوه‌ی و به‌لاڕێدابردنی، هیچ مانایه‌كی نییه".