Ahmet Sertan Usul
30 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2019
ئه‌نه‌قه‌ره - AA
به‌رپرسی مالیزیای رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، عارف كۆمیش، له ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی توركیا (میت)دا قۆڵبه‌ستكرا، و ئه‌مڕۆ له مالیزیاوه براوه‌ته‌وه بۆ توركیا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه دهستكهوتوون، له درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی میتدا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه، ده‌زگاكه ئه‌ندامێكی دیكه‌ی باڵای فه‌تۆی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، قۆڵبه‌ستكردووه.
به‌رپرسی مالیزیای فه‌تۆ، عارف كۆمیش، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا ده‌ستبه‌سه‌ركرا، و ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن میته‌وه له مالیزیاوه براوه‌ته‌وه بۆ توركیا.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه عارف كۆمیش له ساڵانی رابردوودا له چه‌ند وڵاتێكی جیاواز له‌نێو پێكهاته‌ی فه‌تۆدا ئه‌ركی باڵای هه‌بووه.
كۆمیش به تاوانی "ئه‌ندامێتی له رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كداردا" داواكراو بووه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوو.