Sarp Özer
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وەزيرى بەرگريى توركيا، خولوسى ئاكار لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی حكوومەتى ويفاقى نيشتمانى ليبيا، ئەحمەد معێتیق كۆبوويەوە.
بەگوێرەى ئەو روونكردنەوەى كە لە وەزارەتى بەرگريى توركياوە بڵاوكراوەتەوە، لە ميانى ئەو كۆبوونەوەى كە لە باڵەخانەى وەزارەتى بەرگريى توركيا بەڕێوەچووە، دوايين دۆخى ليبيا تاوتوێكراوە.
لە ميانى کۆبوونەوەكەدا، خولوسی ئاكار جەختى لەسەر دۆستايەتى مێژوويى ٥٠٠ ساڵەى نێوان هەردوو وڵات، پەيوەندى برايەتى، بەردەوامى چالاكييەكانى هەماهەنگى و مەشق و راهێنان بۆ ليبيا كە لەلايەن حكومەتى ويفاقى نيشتيمانييەوە داوەتى توركيا كراوە، بەردەوامى هەوڵدانى توركيا بۆ بەرقەراركردنى سەقامگيرى لە ناوچەكە، پاڵپشتى ليبيايەكى ئازاد و سەقامگير و خاوەن سەروەرى كردەوە.