Bayram Altuğ
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
جنێڤ - AA
له ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی پلاستیكی له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا له‌نێو ده‌ریای سپی‌دا، لانیكه‌م ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
گوته‌بێژی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، سه‌فا مسێحلی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له ئۆفیسی جنێڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سازیكرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی لیبیا سێ به‌له‌می پلاستیكییان ده‌ستنیشانكردووه كه كۆچبه‌ری نایاساییان هه‌ڵگرتووه و رایگه‌یاند: "یه‌كێك له‌مانه ژێرئاوكه‌وتووه و زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ری بوون، بێسه‌روشوێنن".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ته‌رمی دوو كه‌سیان له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه ده‌رهێنراونه‌ته‌وه و ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م له سه‌رنشینانی به‌له‌مه‌كه رزگاریان بووه، راشیگه‌یاند: "لانیكه‌م ٢٢ كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه".
سه‌فا مسێحلی ئاشكراشیكرد ٤٥ كۆچبه‌ری نایاسایی دیكه كه له دوو به‌له‌مه‌كه‌ی دیكه‌دا بوون، هێنراونه‌ته‌وه لیبیا و ده‌ستگیركراون.