ئه‌نقه‌ره
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا یاڵچن ئاكدۆغان باسی له‌وه كرد "ئه‌گه‌ر ئۆجه‌لان له پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئیمراڵی په‌یامێك بڵاوبكاته‌وه، ئه‌وە هه‌وڵ ده‌درێت به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و په‌یامه به ئاسایی ببینرێت و به‌شتێكی رۆتین بخرێته به‌رچاو. كورتییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه من نه‌متوانی واتایه‌ك به كارهکە ببه‌خشم".
گوتیشی: "بۆچی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و په‌یامه ئاسایی بكات كه له ئیمراڵیهوه بڵاو ده‌كرێته‌وه. من ناتوانم گوزارشتێكی پڕواتا به‌وه بده‌م.
واتە كاتێ ئۆجه‌لان ئه‌و كۆبوونه‌وانه به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی له قه‌ڵه‌م ده‌دات، تا چه‌نده دروسته بڵێین ئه‌وانه كۆبوونه‌وه‌ی زۆر رۆتین و ئاسایین و پێویست ناكات به گرنگ دابنرێن؟ پێویسته به‌باشی چاو به‌وه‌دا بخشێنرێته‌وه. لێره هه‌وڵی چ كارێك ده‌درێت؟ من نامه‌وێت زۆر به خراپه لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه‌م. له ئه‌نجامدا هه‌ده‌په، له‌م قۆناغه‌دا رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت، به‌ڵام من هه‌ڵوێستی له‌و شێوه‌یه به دروست نازانم. له‌م قۆناغه‌دا، پێویسته هه‌ده‌په له‌باره‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی ده‌بنه هۆی تێكدانی ئاسایش، هه‌ستیاریی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و پێكهاته‌یه بخاته‌ڕوو. دووه‌میش پێویسته هه‌ستیاری خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداو و ده‌نگۆیانه بخاته‌ڕوو كه شێوازی لێ تێگه‌یشتن ده‌شێوێنێت. چونكه هه‌موو ئه‌مانه قۆناغه‌كه به‌ره‌و ناسكی ده‌به‌ن".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئاكدۆغان، باسی له قۆناغی چاره‌سه‌ریی كرد و گوتی: ده‌ست پێ كردنی قۆناغه‌كه و به‌رده‌وامبوونی، خۆی له‌خۆیدا سه‌ركه‌وتنه. له‌و باوه‌ڕدام كه خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی له‌م شێوه‌یه و بۆ یه‌كه‌مجار به‌دی كردنی تروسكایی هیوا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه گه‌یشتووین به خاڵێكی گرنگ. بۆیه ده‌بێت ئه‌مه‌ش به زۆر ئاسایی و بێ به‌ها ته‌ماشا نه‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان گرنگی پێ بده‌ین، ئه‌وە كۆمه‌ڵگە زیاتر گرنگی پێ ده‌دات به‌ڵام ره‌وا نییه خۆمان بچووكی بكه‌ینه‌وه چونکە پێویسته هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ئاستی پشتیوانی كۆمه‌ڵگەی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین".
ئاكدۆغان لەبارەی گرنگی پرۆژەی چارەسەرییەوە گوتی: "ده‌یان هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانی، خه‌ڵكانێكی زۆر ده‌ربه‌ده‌ر بوون و شوێنیان گۆڕیوه، هه‌روه‌ها له رابردوودا ناخۆش و ناڕه‌حه‌تی زۆر رووی داوه. له‌به‌رئه‌وه له پێناو پاراستنی یه‌كپارچه‌یی توركیا و برایه‌تیمان، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی دیكه روو نه‌دات و توركیا به‌شبه‌ش نه‌بێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ین و تێده‌كۆشین تا ئه‌م قۆناغه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین. حكوومه‌ت هه‌موو هه‌وڵیكی خۆی خستۆته‌گه‌ڕ و خۆی رووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره كردووەته‌وه، به بوێرییه‌كی زۆر و پیداگرییه‌وه كار ده‌كات، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خوێنڕێژییه بوه‌ستێت، چی دیكه دایكان نه‌گرین. بۆیه پێویسته هه‌ركه‌سه و له ئاستی خۆیه‌وه، بڵێت چیم له‌ده‌ست دێت با بیكه‌م بۆ هاوكاریكردنی پرۆسه‌كه".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئاكدۆغان، باسی له‌وه كرد كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه باس له بابه‌ته‌كه ده‌كرێت و تاوتوێ ده‌كرێت، گوتیشی: "دوای ئه‌وه‌ی ئاك پارتی هاته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، چاكسازییه‌كی زۆری ئه‌نجام دا. رێ و شوێنی ئابووریی گرته‌به‌ر و له بواری دیموكراسیشدا چاكسازیی به‌رچاوی ئه‌نجام دا. ئاك پارتی، هه‌نگاوی زۆر گرنگی هه‌ڵگرت. بابه‌ته‌كه‌ی ئاسایی كرده‌وه و دۆخه‌كه‌ی هێور كرده‌وه. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه هه‌ندێ پرۆسه‌مان ئه‌نجام دا. پرۆسه‌ی كرانه‌وه‌ی دیموكراسی، پرۆسه‌ی یه‌كێتی برایه‌تی میللی... هه‌موو ئه‌وانه له ناو بران. به رووداوی گه‌وره‌ی تیرۆریستی و چه‌ندین رووداوی دیكه له‌بار بران. به‌ڵام من ئه‌مڕۆ زۆر زیاتر ئومێده‌وارم، واتە بۆ جارێكی دیكه له نێو خۆماندا هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بابه‌ته‌كه ده‌ده‌ین. دووه‌میش: سه‌ره‌ڕای هه‌ندێ کۆسپ نانەوە له پرۆسه‌كه، گرنگه كه هەتا ئیستا پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه".
ئاكدۆغان هەروەها لەبارەی پرسەکانی رۆژەوە گوتی: "بیربكه‌نه‌وه، رووداوی وه‌ك رووداوه‌كانی كۆبانێ، له قۆناغه‌كانی پێشووتردا بوونه‌ته هۆی له‌باربردنی پرۆسه‌كه. به‌ڵام له قۆناغی ئێستادا كۆبوونه‌وه‌كان و پرۆسه‌كه هێشتا به‌رده‌وامن. ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی نوێیه کە وانه له رووداوه‌كانه‌وه وه‌ربگریت، دووباره ده‌رگەی دیالۆگ بكه‌یته‌وه و هه‌وڵ بده‌یت به‌ره‌و رێگەی راست بڕۆیت. توركیا ئه‌و شتانه فێر بوو. ئایا ئێمه ئه‌زموونی له‌و شێوه‌یه‌مان هه‌بوو؟ ئایا شێوازیكی له‌و شێوه‌یه‌مان هه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه؟ نه‌مانده‌زانی. نه‌ریتێك دروست بوو. نه‌ریتێك به‌ناوی كه‌سانی ژیر پێك هات. هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌و میكانیزمی دیالۆگه نه‌ریتێكی نوێ بهێنینه ئاراوه. ئه‌وانه‌ی پێشوومان تاقی كرده‌وه. به‌ڵام به‌و شێوازانه ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر نه‌بوون، به‌ڵكو به‌پیچه‌وانه‌وه كێشه‌كان زیاتر گه‌وره بوون".
هاوكات ئاكدۆغان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه شتی نوێ له‌باره‌ی قۆناغه‌كه‌وه كراوه و پێویسته ده‌رفه‌تیان پێ بدرێت و گوتی: "لێره‌دا ئاك پارتی، له رێگه‌ی متمانه‌دان به ئه‌ردۆغان پشتیوانی كۆمه‌ڵگەی بۆ قۆناغه‌كه ده‌سته‌به‌ر كرد. ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێز هه‌یه. باوه‌ڕبوونی داودئۆغڵو به قۆناغه‌كه و خاوه‌نی دیدێكی له‌و شێوه‌یه هه‌لی گونجاون و پێویسته به‌باشی لێك بدرێنه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی قۆناغه‌كه له ئومێده‌وارترین كاتیدایه".
لە وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا كه ئایا هەرکاتێک ئەم پرسە کۆتایی هات، دەکرێت عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییەکی شەخسی هەبێت؟ ئاکدۆغان گوتی: "ئایا کەسێکی وا دەبێت، چ چاوەڕوانییەکی هەبێت، نازانم. بەڵام ئێستا خۆی هیچ پرسێکی لەو چەشنە باس ناکات، واتە لە قسەکانی ئێستادا، هیچ کاتێک نەیپرسیەوە، ئەی من چیم بەسەر دێت. ئێستا پرسێکی لەو چەشنەش باسی لێوە نەکراوە".
ئاکدۆغان لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا ناوبراو خوازیارە هەدەپە رێژەی بەربه‌ستی تێپەڕ بکات کە وەک رێگرێک وایە بۆ چوونە نێو پەرلەمان بۆ ئەو پارتانەی کە ناتوانن لەسەدا ١٠ی دەنگەکان بەدەست بهێنن، گوتی: "لەو بڕوایەدا نیم هەدەپە بتوانێت رێژەكه تێپەڕێنێت. دەبێت رێژەیەکی دەنگی ئەمانەتی هەبێت، ئێستا بە ئاشکرا دەیبینین ئەو لایەنانەی دەیانەوێت یاری بە ئاک پارتی بکەن، کەوتوونەتە خۆیان هەتا بزانن چۆن پشتگیریی لە هەدەپە بکەن لە دژی ئاک پارتی. چونکە ئەمە دەچێتە چوارچێوەی هاوکێشەی، لەدەستی بدە، لەدەستی بدە. هه‌موو ئەمەمان لە ٣٠ی ئادار و ١٠ی ئابدا به‌دی كرد. هەدەپە، لەم قۆناغەدا رۆڵێکی گرنگ دەبینێت با هەموومان پێکەوە پشتگیری بکەین هەتا هەدەپە رێژەكه تێپەڕێنێت. ئەگینا دۆخەکە زۆر دەشێوێت، هەڵبەت شێوازی پێشکەش کردنەکە هەڵەیە. بیربکەنەوە، هەڕەشەیەک یان هەڵوێستێکی لەو چەشنەش هەیە کە بڵێن، ئەگەر یاسای بەنداوەکە تێپەڕ نەکەین، ئەوە پەرلەمانێکی ئەلتەرناتیڤ دروست دەکەین. ئەمە بەشێوازێکی جیا نیشانی جیهان دەدەین، ئایا هەڕەشەیەکی لەو چەشنە، لەبارەی متمانە کردن بە دیموکراسییەوە راستە؟ نا بەپێچەوانەوە ئەمە لە نابەرپرسیارێتییەوەیە، تێنەپەڕاندن لە رێژەی بەنداو، مانای پەراوێزخستنی تۆ نییە لە سیاسەتدا".
هەدەپە ئەگەر نەیتوانی رێژەکە تێپەڕێنێت ، ئایا کاریگەریی دەبێت لەسەر قۆناغی چارەسەریی؟ ئایا ئەوکات ئۆجەلان یان قەندیل دێنەپێش لەسەر مێزی گفتوگۆکان؟ ئەمانە ئەو کۆمەڵە پرسیارە بوون کە ئاراستەی ئاکدۆغان کران و ناوبراویش بەو شێوەیە وەڵامی دانەوە: "ئێستا هەدەپە رۆڵێکی هەیە، هەڵبەت هەدەپە لەناو ناچێت. هەدەپە ئەگەر رێژەكهش تێنه‌په‌ڕێنێت یان نا، ئەو هەر پارتێکە و دەمێنێتەوە. بۆ نموونە ئێستا بەسەربەخۆ دەچنە پەرلەمان و دواتر لەوێ فراکسیۆن دروست دەکەن. ئەوانەشی کە دەچنە ئیمرالی هەموویان پەرلەمانتار نین. وەک دەزانن خەتیب دیجلەش رۆیشتە ئیمرالی، ئەمە لەکاتی خۆیدا هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین. بەڵام ئەوەی من دەیبینم، قۆناغی چارەسەریی هەتا کاتی هەڵبژاردن بەقۆناغێکی دیار دەگات، دەگاتە خاڵێکی باشی نزیک لە کۆتایی. هەڵبەت ئەمانەش پەیوەستن بە رێڕەوی قۆناغی چارەسەرییەوە نەک دەنگەکانی هەدەپە".
ناوبراو لە کۆتاییدا گوتی: "لە بەرامبەر ئەوکەسانەی کە بەگومانەوە دەڕواننە قۆناغی چارەسەریی تورکیا و نیگەرانن لە ئەگەری دروستبوونی دەوڵەتێکی کوردی، هیچ نیگەرانییەکی لەو چەشنە لەئارادا نییە".
news_share_descriptionsubscription_contact

