ئه‌نقه‌ره
به‌پێی فەرمانی داواكاری گشتی كۆماریی لە ئه‌نقه‌ره، لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ده‌نگۆیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و ئاشكراكردنی پرسیار له تاقیكردنه‌وه‌كانی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی حكوومی له ساڵی 2010دا ده‌ستی پێ كرد.
هاوكات له دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌نگۆیه‌كان بۆ ماوه‌ی 15 مانگ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی دارایی، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له 19 شاری توركیا ده‌ستی پێ كرد.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، له شاره‌كانی ئیستانبوڵ، بورسه، ئیسپارته، سامسون، سه‌كاریا، سیواس، ئه‌سكیشه‌هیر، چۆروم، باتمان، ئیزمیر چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیر كران و گواسترانه‌وه بۆ شاری ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا.
له پاڵ ئه‌مه‌ش ده‌ستگیركراوان، تۆمه‌ته‌كانی ئه‌ندامبوون له رێكخراو به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی تاوان و رێكخستنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته و زیانگه‌یاندن به دامودهزگەی گشتیان خراوه‌ته پاڵ.
له چوارچێوه‌ی دۆزه‌كه بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 82 كه‌س ده‌رچوو، به‌شێك له‌مانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و به تێكڕای 75 كه‌س ده‌ستگیركران كه 40 كه‌سیان فه‌رمانبه‌ری كه‌رتی گشتین.
جێگه‌ی باسه شه‌ش كه‌س له بنكه‌ی پۆلیس ئازاد كران كه سێیان ئافره‌ت بوون. له‌مه‌ش زیاتر لێپرسینه‌وه‌ی 69 كه‌س له بنكه‌ی پۆلیس ته‌واو بوو پاشان ره‌وانه‌ی دادگا كران. هاوكات دادگاش بڕیاری ئازادكردنی بۆ حه‌وت كه‌سی دیكه ده‌ركرد.
هه‌ر له به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا له كۆی 62 تۆمه‌تبار، 30 كه‌س به مه‌رجی چاودێریی دادگا، ئازادكران و 32 كه‌سیش له‌لایه‌ن دادگای دووه‌می سزای ئهنقهرهوە، ده‌ستگیر كران.
راشگه‌یه‌نرا كه چوار كه‌س دانی به تاوانه‌كه‌ی خۆیدا هێناوە و هاوكات ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه تۆمه‌تباران له رێگه‌ی ده‌زگایه‌ك په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه كردووه و پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی هێنراوه‌ته ئه‌و ده‌زگایه و به‌سه‌ر ئه‌ندامانی "جه‌ماعه‌ت" دابه‌ش كراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وە داواكاری گشتی ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له تاقیكردنه‌وه‌كانی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران، روونكردنه‌وه‌یه‌كی دوو لاپه‌ڕه‌ی بڵاو كرده‌وه كه تیایدا هاتووە "ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه كۆماره‌كه‌مان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه و كه‌سانی تایبه‌ت به پێكهاته‌یه‌ك به رێگه‌ی نایاسایی له هه‌وڵی خۆجێگیركردن بوونه ده‌زگاكانی حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت، به‌م پێیه‌ش فێڵیان له تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجامداوه و بنه‌مای ئه‌خڵاقیان شكاندووه".
جێگه‌ی باسه له مێژووی تاقیكرنه‌وه‌كان هەتا ئێستا كه‌س نه‌یتوانیوه له 120 پرسیار گشت وه‌ڵامه‌كان به دروستی بداته‌وه به‌ڵام له ساڵی 2010دا له تاقیكرنه‌وه‌ی ناوبراو 350 كه‌س وه‌ڵامی گشت 120 پرسیاره‌كانیان به دروستی داوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "روونبووه‌ته‌وه كه ئه‌م كه‌سانه سه‌ر به پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراون و پێش ئه‌نجامدانی تاقیكرنه‌وه‌كان پرسیاره‌كانیان وه‌رگرتووه به‌مه‌ش، مافی سه‌دان هه‌زار كه‌سیان پێشێل کردووە".
راشگه‌یه‌نرا كه داواكاری گشتی ئه‌نقه‌ره، یوجال ئاركمان به ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه و به‌م هۆیه‌وه‌ش لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێ كردووە و سێ كه‌سیش ده‌ستگیر كراون.