Durmuş Genç
21 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2022
موغڵا – AA
لە ئاسمان و زەوییەوە هەوڵی دامرکاندنەوەی ئەو ئاگرە دەدرێت کە لە دارستانی یاڵانجیبۆغاز کەوتووەتەوە لە قەزای مارماریس سەربە پارێزگای موغڵا.
بەهۆکارێکی نەزاندراو ئاگر لە دارستانی یاڵانجیبۆغاز کەوتووەتەوە. بەهۆی هەڵکردنی توندەباوە ئاگرەکە بەخێرایی تەشەنەی سەندووە.
جگە لە هێلیکۆپتەرەکانی بەڕێوەبەرایەتی دارستانەکانی ناوچەی موغڵا، هەروەها بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و ئامرازەکانی کار هەوڵی دامرکاندنەوەی ئاگرەکە دەدرێت.
ئەم دووکەڵەی بەری ئاسمانی گرتووە لە زۆربەی شوێنەکانی مارماریسەوە دەبیندرێت.
