Hüseyin Bağış
21 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2022
ئیزمیر - AA
لە میانی ١٩ هەڵمەتی تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمە لە ئیزمیر، ٣٤٣ کۆچبەری نایاسایی قۆڵبەست کراون.
لە ١١ تاکوو ١٩ی ئەیلوول تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمە، ١٩ هەڵمەتیان لە هەریەک لە قەزاکانی چەشمە، مەندەرەس، مەنەمەن، سەفەریهسار، فۆچا، سەلچوک، بایندر و ئوڕلا ئەنجام داوە.
لە میانی هەڵمەتەکاندا، ٣٤٣ کۆچبەری نایاسایی قۆڵبەست کراون و شەش تۆمەتباریش کە دەنگۆی ئەوە هەبووە قاچاخچی بن دەستگیر کراون.
هەروەها دوو مینی پاس و دوو ئۆتۆمبێل کە بۆ کۆچی نایاسایی بەکار هێندراون، دەستیان بەسەردا گیراوە.
کۆچبەرە نایاساییەکان، دوای راییکردنی کارەکانیان لە ئاسایش، رادەستی ناوەندی ناردنەوەی کۆچبەران کراون.
شەش تۆمەتبارەکەش دوای ئەوەی رادەستی دادگا کراون، دەستبەسەر کراون.