Muhammed Boztepe
07 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه به پشتیوانی هێزی ئاسمانیی له گوونده‌واری ئاگری به‌ڕێوه‌چوو، هه‌شت چه‌كداری رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له چالاكی خران.
به پێی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منیه‌كانی ناوخۆ، فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی پارێزگای ئاگری له گوونده‌واری پارێزگاكه ئۆپه‌راسیۆنێكی به پشتیوانی هێزی ئاسمانیی ئه‌نجامداوه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هه‌شت چه‌كداری رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له چالاكی خران.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ناوچه‌كه درێژه‌ی هه‌یه.