Cankut Taşdan
07 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئه‌نقه‌ره، ١٧ گومانلێكراوی بیانی به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌كانی هه‌واڵگریی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره، له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانیان به‌ر له رۆژی ١٠ی تشرینی دووه‌م، ده‌ست به چاودێرییكردنی گومانلێكراوه بیانییه‌كان كه په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه هه‌یه، كرا.
له ئه‌نجامی به‌دواداچوون و چاودێرییيهكان، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا ١٧ گومانلێكراوی بیانیی ده‌ستبه‌سه‌ركران.
دوای ئه‌وه‌ش كه پشكنینی ته‌ندروستییان بۆ ئه‌نجامدرا، رێكاره‌كان سه‌باره‌ت به گومانلێكراوه‌كان له هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر درێژه‌یان هه‌یه.