Günay Nuh
17 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2022
ئه‌رده‌خان – AA
ئه‌و جۆره نانی تهندروهی له ئاردی گه‌نمی كاڤڵجا دروست ده‌كرێت له ئه‌رده‌خان، خواستی زۆری له‌سه‌ر په‌یدا بووه.
میراج كایا یه‌كێكه له نانه‌واكانی شاره‌كه و ده‌ستی كردووه به دروستكردنی نانی ته‌ندور له گه‌نمی كاڤاڵجا كه كه له باب و باپیرانه‌وه ئه‌و تۆوه ماوه‌ته‌وه و مه‌ترسی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره.
میراج كایا كه هه‌ر خۆیشی به‌شێك له‌و جۆره گه‌نمه‌ی ره‌نێو هێناوه و به‌شێكی دیكه‌یشی كڕیووه له ئاشه‌كانی شاره‌كه كردوویه‌تییه ئارد و پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی كردووه به دروستكردنی نانی ته‌ندور له‌و جۆره گه‌نمه.
میراج كایا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سه‌ره‌تا باش نه‌یده‌زانی چۆن چۆنی ئه‌و جۆره نانه بفرۆشێت، به‌ڵام له‌ئێستادا داواكاری له‌سه‌ر نانه‌كه زۆر بووه.
"ده‌مانه‌وێت ئه‌م جۆره گه‌نمه نه‌فه‌وتێت"
میراج كایا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت ئه‌و جۆره گه‌نمه له‌سه‌ر سفره‌ی هه‌موو ماڵێكدا هه‌بێت و گوتی: "ره‌نێوهێنانی ئه‌م گه‌نمه قورسه، بۆیه خه‌ڵك ده‌ستی له ره‌نێوهێنانی به‌رداوه و خه‌ریكه له‌ناو ده‌چێت. داواكاری له‌سه‌ر ئه‌م جۆره نانه زیادی كردووه".
ناوبراو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا جووتیارانیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ئه‌و جۆره گه‌نمه ده‌چێنن، گوتی: "سه‌ره‌تا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می جووتیاران ئه‌و جۆره گه‌نمه‌یان ده‌چاند، به‌ڵام ئێستا هه‌م چاندن و رهنێوهێنان زیادی كردووه، هه‌م خواردنی ئه‌م جۆره نانه. له داهاتوودا خه‌ڵكانێكی زۆر زیاتریش به‌دڵیان ده‌بێت".