İsmail Hakkı Demir
23 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2021
ئەرزەڕۆم - AA
نزمترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو له شه‌ودا به چوار پله‌ی ژێر سفری سه‌دی له قه‌رس و ئه‌رده‌خان، دوو پله‌ی ژێر سفری سه‌دی له ئاگری و یه‌ك پله‌ی ژێر سفری سه‌دی له ئەرزەڕۆم تۆمار كران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچه‌كه، پێشبینی ده‌كات ئاسمانی ناوچه‌كه نیمچه هه‌وراوی بێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما لە پلەی ئاسایی وه‌رزیدا بێت و تونده‌با له ئاراسته‌ی باشوورەوه به هێواشی هه‌ڵ بكات و ناو بە ناو ببێته تونده‌بای مامناوه‌ند.
نزمترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو له شه‌ودا به‌م جۆره بوو: ئه‌رزنجان و ئیدر سێ پله، دێرسم، چوار پله، قه‌رس و ئه‌رده‌خان چوار پله‌ی ژێر سفری سه‌دی، ئاگری دوو پله‌ی ژێر سفری سه‌دی و ئەرزەڕۆمیش یه‌ك پله‌ی ژێر سفری سه‌دی.
پێشبنی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا لە ناوچه‌كه بەم شێوەیە بێت:
دێرسم ٢٤، ئه‌رزنجان ٢٢، ئیدر ٢٠، ئاگری ١٨، ئه‌رزنجان ١٧، قه‌رس ١٦ و ئه‌رده‌خان ١٥.