Mümin Altaş
08 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پرسێكن له سه‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ته‌وه".
له دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی گرنگیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سنوور دوا و رایگه‌یاند: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پرسێكن له سه‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی رێگه‌دان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یه‌وه به مانه‌وه‌ی سوپا له سووریا، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "وه‌ستانه‌وه دژی ئه‌مه، واته هه‌ڵدانی هێله‌كی فریاگوزاریی بۆ ئه‌ندامانی ئه‌ودیو سنووری رێكخراوی تیرۆریستیی كه خه‌ریكه كۆتایی دێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "باسكردنی سووتاندنی قه‌ندیل له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی له‌رێگه‌ی درۆ و بوختانه‌وه، داكۆكی له ده‌نگنه‌دان به مانه‌وه‌ی سوپا له عێراق و سووریا ده‌كه‌ن، بێ پره‌نسیپییه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی جه‌نگی قه‌ره‌باخ و داگیركاریی خاكی ئازه‌ربایجانیشه‌وه دوا و رایگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی كه ماوه‌ی ٣٠ ساڵ بێده‌نگ بوون له‌به‌رامبه‌ر داگیركاریی بێ جێ نایاسایی و نائه‌خلاقی قه‌ره‌باخ و خاكی ئازه‌ربایجان، به‌رپرسی سه‌ره‌كی رژانی خوێن و تراژیدیان".